ڤیدیۆ.. ژنه چالاكوانێك به شێوازێكی جیاواز دژی سه‌رۆكی ئۆكراینا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك سه‌رۆكی ئۆكراینا، "ڤلادیمێر زیلینسكی" و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه ناوه‌ندێكی ده‌نگدان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان، ژنه چالاكێكی بزووتنه‌وه‌ی "فێمین" به شێوازێكی جیاواز ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك سه‌رۆكی وڵاته‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌نه ناوه‌ندێكی ده‌نگدان و میدیاكاره‌كان رووماڵی گه‌یشتنی ده‌كه‌ن، ژنه چالاكێكی "فێمین"، كه ته‌نووره‌یه‌كی كورتی سووری له‌به‌ردایه، له ریزی میدیاكاره‌كان دێته ده‌ره‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ژنه چالاكوانه ته‌نووره‌كه‌ی خۆی به رووی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵده‌ماڵێت و جه‌سته‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و له دیوی ژووره‌وه‌ی ته‌نووره‌كه‌ی نووسیویه‌تی " Zexist".
چالاكوانانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ژنان ده‌ڵێن، ئه‌و چالاكوانه‌یان دژی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئۆكراینا ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه، كه پێشتر دژی مافه‌كانی ژن قسه‌ی كردبوو.
وشه‌ی " Zexist" كه له سه‌ر دیوی ژووره‌وه‌ی ته‌نووره‌كه‌ی نووسیبووی به مانای "سه‌رۆكێكی گاڵته‌جاڕه رێگه به خۆی و بانده‌كه‌ی ده‌دات لێدوانی دژ به مافه‌كانی ژن بده‌ن".