عه‌لی حوسێن: له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو په‌كه‌كه به‌رپرسه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ په‌یامێكی ئاراسته‌ی رایگشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد. "عه‌لی حوسێن"، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه گوتی: "په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك زۆر روون و به‌ڵگه‌دار و واقیعییه. بۆ ویژدانی مێژووی میله‌ته‌كه‌مانه. له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو په‌كه‌كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه".
سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، "مێژوو شاهێدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێکبدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەسەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەڵکی کوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاسایشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێکبدرێت و هاووڵاتیانمان ناچاربکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: "دوای هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان روویانكردە بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆریستان و زۆر لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواتر هەندێک ناوچەی تریشیان داگیرکرد و خۆیان وەک جێگرەوەی حکومەت سەپاند و رێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانی ناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیاردەکەوێت نەک بە قسە و وتار".
له باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، "عه‌لی حوسێن" له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" ستایشی ئه‌و په‌یامه‌ی "سه‌رۆك بارزانی" كرد و گوتی: "په‌یامه‌كه له ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و مێژووی جه‌نابی سه‌رۆكدایه".
گوتیشی: "راسته ئێمه سۆزمان هه‌یه و رێزمان گرتووه له لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌ڵام سیاسه‌تی ئێمه ده‌ستوه‌ردان نه‌بووه له كاروباریان و به‌رده‌وام پێمان وابووه، لایه‌نه‌كانی ئه‌و پارچانه خۆیان ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدان و ره‌وشی خۆیان بڕیار بده‌ن".
"عه‌لی حوسێن" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، پارتی هاوكاری پێشكه‌ش ئه‌و لایه‌نه كردووه و دواتریش ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی "ناجوامێرانه" وه‌ڵامی ئه‌و "چاكه"ی پارتیان داوه‌ته‌وه.
په‌كه‌كه، وه‌ك رێكخستنێكی سیاسی له (1979) له لایه‌ن "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" و ژماره‌یه‌ك هاوڕێیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی چه‌پی رادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه دامه‌زراوه.
ئه‌و رێكخراوه، به سوودوه‌رگرتن له هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و جوگرافیای ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984)، شه‌ڕی چه‌كداری له دژی سوپای توركیا راگه‌یاندووه.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی (40) ساڵی شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رده‌وامی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، زیاتر له (35) هه‌زار كه‌س كوژراوون. سه‌دان گوندی باكووری كوردستان وێران بوون و هه‌زاران هاووڵاتی كورد له زێدی خۆی راگوێزراون یاخود به ناچاری كۆچیان كردووه و وڵاتی خۆیان به‌جێهێشتووه.
له رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له لایه‌ن هه‌واڵگری وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ئاراسته كراوون و دیارترینیان وابه‌سته‌بوونیان بووه به ده‌زگاكانی هه‌واڵگری سووریاوه.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ململانێی ناوخۆیی لوبنان و شه‌ڕی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان تێوه‌گلاون و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له سه‌نگه‌ری رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ناسراو به "فه‌تح" كوژراوون.
له میانی قسه‌كانیدا، "عه‌لی حوسێن" باسی له هه‌ردوو جه‌وله‌ی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌كه‌كه كرد و گوتی: "له (1992) و (1996)دا په‌كه‌كه شه‌ڕی به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاند و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شه‌ڕه بوو".
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ده‌ستوورییه. له چوارچێوه‌ی عێراق‌داین. ناكرێت په‌كه‌كه مامه‌ڵه‌ی نه‌رمی ئێمه و حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد كوژی "ئیستغلال" بكات، چونكه ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه له كاروباری هه‌رێمێكی ده‌ستووری و وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕی" په‌كه‌كه باكووری كوردستانه و گوتی: "ئه‌وان گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌جێهێشتووه".
میوانه‌كه‌ی "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌كه‌كه ئێستا نه‌ك ته‌نیا له ناوچه سنوورییه‌كان، به‌ڵكو هاتووه‌ته قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "په‌كه‌كه بۆچ مه‌به‌ستێك هاتووه‌ته قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان، له قه‌ره‌داغه‌وه تا زاخۆ بنكه‌ی كردووه‌ته‌وه. ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك شتی نادرووستن".
"عه‌لی حوسێن" سه‌رنجی زیاتری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك "مه‌سعود بارزانی" چڕكرده‌وه و گوتی: "په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك زۆر روون بوو. په‌یامێكی به‌ڵگه‌دار و واقیعی بوو، ئه‌و په‌یامه رووی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ره‌وه و رایگشتی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی مێژوویی سه‌رۆك بارزانییه".
له كۆتایی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی "سه‌رۆك بارزانی"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداری دا له روودانی هه‌ر "رووداوێكی نه‌خوازراو" و گوتی: "هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو په‌كه‌كه ئه‌نجامی بدات، خۆی به‌رپرسی سه‌ره‌كییه".
له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا (2014 - 2018) به هۆی سه‌نگه‌رگرتنی پێشمه‌رگه دژی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به درێژایی (1500) كیلۆمه‌تر له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ئه‌ركدا بوون و په‌كه‌كه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به سوودوه‌رگرتن له‌و دۆخه نائارامه‌ی درووست ببوو، بڵاوه‌ی به هێزه‌كانی كرد.
له سنووری مه‌خموور، په‌كه‌كه خاوه‌ندارێتی له كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی باكووری كوردستان ده‌كات، تێیدا منداڵی په‌نابه‌ران بۆ چه‌كداری په‌روه‌رده ده‌كات.
له شنگال، به سوود وه‌رگرتن له پاشه‌كشێی هێزه عێراقییه‌كان و نه‌مانی چاودێری سنوور، له سووریاوه په‌ڕینه‌وه بۆ سنووری شنگال و وێڕای دامه‌زراندنی باره‌گا و بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان، هێزێكی میلیشیاییان درووست كردووه و بوونه‌ته به‌شێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
دوای راوه‌دوونانیان له لایه‌ن سوپای توركیاوه و چۆڵكردنی حه‌شارگه‌كانیان له چیاكانی گارا و حه‌فتانینی سنوور، به‌ره‌و قوڵایی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتوون.
سوپای توركیا له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، دوو ئۆپراسیۆنی فراوانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ستپێكردووه، جیاواز له ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ سوپای توركیا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی له سنووری خۆی دوور خستووه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌كه ئاڵێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان درووستیكردووه، سه‌دان گوندی كوردستان چۆڵكراوون. وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی "سه‌رۆك بارزانی" ئاماژه‌ی پێكراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هاووڵاتییه گوندنشینانه‌ی له‌وێن، ناچار كراوون سه‌رانه بده‌نه په‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مه‌زرا و كێڵگه و باخ و ره‌زه‌كانیان.