ئيمارات پێدانی ڤیزای به هاووڵایانی 13 وڵات راگرت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئیمارات پێدانی ڤیزای به هاوڵاتییانی 13 وڵات راگرت، كه ناوی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، ئێران، سووریا و سۆماڵ له لیسته‌كه‌دا هه‌ن.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، تا كاتێكی نادیار وه‌ستاندنی داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزای كاركردن، هاووڵاتیانی جه‌زائیر، كینیا، عێراق، لوبنان، پاكستان، تونس، توركیا، ئه‌فغانسان، لیبیا و یه‌مه‌نیش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه، كه حاڵه‌تی تایبه‌ت ئه‌م بڕیاره ده‌گرێته‌وه یان نا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئیمارات به شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی ئه‌فغانسان، پاكستان چه‌ند وڵاتێكی دیكه داوه، "له‌به‌ر هۆكاری مه‌ترسی ئه‌منی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئیمارات پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه راگرتووه.
گوتیشی: چاوه‌ڕێ ده‌كات زانیاری له‌و باره‌وه‌یه‌وه له ئیمارات وه‌ربگرێت، به‌ڵام به بۆچوونی خۆی، پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به په‌تای كۆرۆناوه هه‌بێت.
H.B