چەند وێنەیەکی ماڵەکەی مارادۆنا شۆکت دەکات

K24 - هەولێر

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، پاش ئەوەی سەرەتاکانی مانگی رابردوو تووشی نەخۆشی مێشک بوو، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، دواتر لەسەر بریاری پزیشکەکان نەخۆشخانەی جێهێشت و لە ناوچەیەکی شاری بۆینس ئایرس لە ماڵێکدا لەژێر چاودێریدا بوو.

بەم دواییە رۆژنامەی ئۆلێ ئارجێنتینا چەند وێنەیەکی لەو خانووە بڵاوکردووەتەوە کە ئەفسانەی تۆپی پێ وڵاتەکەیان تێدا بووە، لەو وێنانە دەردەکەوێت کە ئەو شوێنە بۆ نەخۆشێکی لەم شێوەیە بە تایبەت کەسایەتیەکی گەورە شیاو نیە، هەربۆیە گومانەکان لەسەر مردنی ئەفسانەکەی تانگۆ زیاتر دەبن.

پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە ئەو کەسانەی کە چاودێری مارادۆنایان کردووە، کەمتەرخەم بوینە و هەر بەم هۆیەوەش باری تەندروستی تێکچووە و دواتر جەڵتەی دڵ لێداوە.