لیژنه‌ی دانووستانكاری هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی دانووستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى (15ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه‌تێیدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه‌تێیدا به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و رایگشتی له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رایگشتیش ده‌خرێته‌ڕوو.