شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، "هێمن هه‌ورامی" رایگه‌یاند، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر به گرنگی ده‌زانین، جگه له شاندی حكومه‌ت بۆ به‌غدا، پێویست ده‌كات بۆ پشتیوانی سیاسی و په‌رله‌مانی، شاندێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكات و بۆیه بڕیارمان داوه هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا گفتوگۆ بكات و روانگه‌ی په‌رله‌مان له باره‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بخاته‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتنێك و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی (2021) جێگیر بكرێت".
گوتیشی: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، شاندی تایبه‌تمه‌ندن به گفتوگۆ، به‌ڵام پێویستیان به پشتیوانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مان، كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئاماده‌یی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران، "هێمن هه‌ورامی" گوتی: "دوێنێ سێ وه‌زیر له په‌رله‌مان بوون و ئه‌مڕۆ دوو وه‌زیر له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئێمه ئاماده ده‌بن، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مان و حكومه‌ت به پێویستمان زانیبێت، وه‌زیره‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردووه".
روونیشیكرده‌وه، بۆ ناردنی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی "مسته‌فا كازمی" ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و بزانین ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی (2021) ده‌كه‌ن و بزانین چۆن تێده‌په‌ڕێت و گرنگ ئه‌وه‌یه بگاته په‌رله‌مان و له‌وێ پێویستی به پشتیوانییه‌كی سیاسی گرنگ هه‌یه".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان (پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان)ـه‌وه، "هێمن هه‌ورامی" گوتی: "هه‌ر جۆره دانیشتن و لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆزی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی قووڵی داراییدایه و ناكرێت به ناكۆكی سیاسیی و قه‌یرانی سیاسی مه‌ینه‌تی خه‌ڵك زیاتر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بازنه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان فراوان بكرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش نه‌گرێته‌وه و ته‌نیا سێ لایه‌ن نه‌گرێته‌وه و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له ناو یه‌ك به‌ره‌ین، كه به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویست ده‌كات به گفتوگۆ رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بدۆزینه‌وه، نه‌ك قوڵیان بكه‌ینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له راپۆرتی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، كه له باره‌ی دانووستانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه و گوتی: "راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ دانووستان، كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆر ورده‌كاری تێدایه و ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكات و خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی بۆ رێككه‌وتن هه‌یه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ست بكات، به‌ڵام له بیری نه‌كه‌ین، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ڕوات و له نوێنه‌ران پشتیوانی كازمی به كه‌می ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه جگه له رێككه‌وتن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه".