سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد

"پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور راگەیاند"
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵات

K24- هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 9ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد، كە پێكهاتبوو لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵات و ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و رۆب وۆك، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان خرانە بەر باس و گفتوگۆ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵات پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و جەختیشی لە بەردەوامبوونی ئەمەریكا لە یارمەتیدان و راهێنانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر كردەوە.

شاندی میوان پشتگیریی ئەمەریكای بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور راگەیاند.

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو.

H.B