پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر "راپۆرتی گوڵه‌به‌ڕۆژه" تیمێكی كوردستان24 ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات
K24 - سلێمانی:
تیمێكی 3 كه‌سی كوردستان24، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری شاری سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك ده‌یانهێڵێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان ده‌سڕنه‌وه، ئینجا ئازادیان ده‌كه‌ن.
دالیا كه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانی رۆژانه بوونه و له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی دیكه به‌ناوه‌كانی به‌رهه‌م جه‌مال/كامێرامان و هه‌ردی حه‌سه‌ن/ شۆفێر، ویستوویانه راپۆرتێك له باره‌ی "گوڵه‌به‌ڕۆژه" ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
دالیا راشیگه‌یاند، كه راپۆرته‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانی به گرژییه‌كانه‌وه نییه كه له پارێزگاكه روویانداوه و كاره‌كه‌یان له باره‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه بووه، به‌ڵام پۆلیسه‌كان بیانوویان پێگرتوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا گرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئه‌و تیمه سێ كه‌سییه ده‌به‌نه بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری، ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك هێشتوویانه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دڵنیاش بوونه كه كاره رۆژنامه‌وانییه‌كه له‌سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه بووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م میمیۆرییه‌كانیان فۆرمات كردوون و كاره‌كانیان ره‌ش كردوونه‌ته‌وه، مۆبایله‌كانیشیان پشكنیون، كه كه‌لوپه‌لی كه‌سی و تایبه‌تن.
دالیا باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك رێگه‌پێدراوه و كاری ئه‌وانیش پێچه‌وانه‌ی هیچ رێنماییه‌كی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه بووه و ده‌ڵێت: "دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنمان و هێشتنه‌وه‌ی ئێمه له حه‌وشه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری، پۆلیسه‌كان چوونه ژووره‌وه و ده‌ستیان كرد به گوڵه‌به‌ڕۆژه خواردن، دوای ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك و ره‌شكردنه‌وه‌ی میمیۆرییه‌كانمان ئینجا رێگه‌یان پێداین بڕۆین".
لای خۆیه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی كوردستان24 بڵاوكرده‌وه، وێڕای نیگه‌رانی له رێگریكردن له كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌و تیمه‌ی كوردستان24، ده‌پرسێت: "ئایا ئەو بابەتە رۆژنامەوانییانه چین كە قەدەغەن و میدیاكاران بۆیان نییە راپۆرتی لەسەر بكەن؟ ده‌توانن لیستێكمان بە قەغەكراوەكان بۆ بنێرن، تا میدیاكاران بیزانن؟".
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت: "بە كام یاسا راپۆرت دەربارەی گوڵەبەڕۆژە لە لیستی قەغەكراوەكانە؟"
به گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره 35ی ساڵی 2007، هیچ رۆژنامه‌نووسێك نابێت له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، یان رێگری لێبكرێت و رێگه‌ی پێنه‌درێت كاری رۆژنامه‌وانی خۆی ئه‌نجام بدات، هه‌ر به گوێره‌ی یاساكه‌ش، رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و شوێنه گشتییه‌كان و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماده بێت و زانیاریی بۆ رای گشتی بگوازێته‌وه.