كه‌مال كه‌ركووكی: به بڕیاری سه‌دام په‌ڵكانه و ناوچه‌كانی دیكه داگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر (8)ی كوردستان24 رایگه‌یاند، "هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن په‌ڵكانه و ئه‌و ناوچانه خاكی ره‌سه‌نی كوردانه، له‌سه‌رده‌می به‌عسدا، له ساڵانی حه‌فتا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عس و ئه‌نجومه‌نی كارووباری باكوور، زه‌ویان له كورد ده‌سه‌نده‌وه و ده‌یان دا به عه‌ره‌به هاورده‌كان".
كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "جارێكی دیكه له ساڵی 1994، بڕیارێكیان ده‌ركرد، به ژماره (931)، ده‌ڵێت هه‌ر زه‌ویێك هی عه‌ره‌ب نییه، ده‌بێت "ئیتفا" بكرێت، بۆیه له كه‌ركووك و سه‌رگه‌ڕان و په‌ڵكانه ئه‌و ده‌وروبه‌رانه، (200) پارچه زه‌ویان له كورد سه‌نده‌وه و دایانه عه‌ره‌ب، ئێستا پارێزگارێكیان به نا یاسایی سه‌پاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌و زه‌ویانه له كورد وه‌ربگرنه‌وه و بیده‌نه عه‌ره‌ب، ره‌نگه ده‌ستی خه‌ڵكانی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت، له ئاینده‌دا روون ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به درووستكردنی فه‌وجێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كورد، كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: "ئه‌مانه خیانه‌تكارن به گه‌ل و نیشتمان، ئه‌و هێزه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه، كه به پێی مادده‌ی (444) بڕیاری ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، له‌ژێره‌وه ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا تێكه‌ڵ كردووه، به‌ڵێنی فه‌وجێكیان پێداوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌یان كردووه، ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه هێزی له‌و جۆره هه‌بێت، له‌و ئاڵۆزییه‌ی عێراق، ره‌نگه لایه‌نێك له پشتیانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام شكستیان له ئێستاوه دیاره، ئاینده‌یان زۆر خراپ ده‌بێت، بۆیه داوا له رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، نه‌چنه ئه‌م خه‌نده‌قه‌وه، ئه‌مه خه‌نده‌قی خیانه‌ته".
له‌سه‌ر فیدڕاڵیه‌تی عێراق و پێشێلكردنی ده‌ستووره‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركووكی روونیكرده‌وه، "به‌پێی ده‌ستووره‌كه‌ی، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه، چونكه 80%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی به ده‌ستووره‌كه داوه، به‌ڵام ره‌وشی عێراق ته‌واو نییه، له‌ملا و ئه‌ولا فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن، ده‌یانكڕن و ده‌یانفرۆشن، هه‌رزانیان ده‌كه‌ن و گرانیان ده‌كه‌ن، بۆیه كه‌س به ئاراسته‌ی فیدراڵی ناڕوات، ئۆباما له كتێبه‌كه‌ی به‌م دواییانه نووسیوویه‌تی، ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ئه‌و كات قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما كردووه، گوتویه‌تی، نه بڕوام به فیدراڵییه، نه به سوننه‌یه، نه به‌یاسا هه‌یه، ئه‌و عێراقه‌ی ئێستا به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات، بۆچوونیش وایه ناوه‌ڕاست و باشوور ره‌وشیان زۆر له ئێستا خراپتر ببێت، هه‌ر یه‌كه‌ی له‌لایه‌ك حكوم ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌غدا ده‌ڵێت ئاگام لێی نییه، حه‌شدی شه‌عبی ره‌تی ده‌كاته‌وه، كه‌چی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن فه‌وجێكی حه‌شدی شه‌عبیمان پێكهێناوه، ئه‌مه عێراقه".
له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی په‌ڵكانه كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "مادده‌ی (140) ده‌ستوور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دوو حكومه‌ت، هه‌رێم و به‌غدایه، تا رێكبكه‌ون و ریفراندۆمێك ئه‌نجام بده‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئازادانه بڕیار بده‌ن چیان ده‌وێت، ئه‌و ده‌ستووره كاری پێنه‌كراوه، هه‌ر حوكمێك بكه‌ن، سهپێچییه، (55) مادده‌ی ئه‌م ده‌ستووره سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه، به‌خۆیان، له به‌سره، ناسریه، رومادی و موسڵ، ره‌وشیان خراپه، چونكه به‌و ده‌ستووره پابه‌ندنین، رای سه‌ركردایه‌تی كوردستان وایه ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وانن سه‌رپێچیكار نه‌ك ئێمه".
هه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌ڵكانه، كه‌مال كه‌ركووكی ئاماژه‌ی كرد، "كێشه‌ی په‌ڵكانه كه (42) گونده، لیژنه‌یه‌ك بڕیاربوو له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییانه كۆببێته‌وه، دواخرا، ئه‌مه‌ش بڕیاری ئه‌و پارێزگاره سهرپێچیكاریه، كه به ئیمزای ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، واژووی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه كرد، هیوادارم سزا بدرێت، چونكه له زیانی گشت كوردستانه، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) پێویسته لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، كه به بڕیاری سه‌دام ئه‌و ناوچانه داگیركراوه".
كه‌مال كه‌ركووكی له‌سه‌ر ناوماڵی كورد گوتی: "كورد په‌رته‌وازه نییه، گه‌لی كورد له ریفراندۆمی (25ی ئه‌یلوولی 2017)دا داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد، مانای وایه ناوماڵی كورد یه‌كه، به‌ڵام ناو ماڵی حزبه‌كان یه‌ك نییه، له‌نێوان حزبه‌كان په‌رته‌وازه‌یی هه‌یه، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی به لاوازی سه‌یری كورد بكرێت، هیوادارم خزمه‌تی یه‌كڕیزی بكرێت".
د.ی