هێمن هه‌ورامی: پێویسته نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له ئه‌نجامی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاگادار بكرێنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی له‌گه‌ڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، سه‌فین دزه‌یی كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا پرسی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد.
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جەخت لەوەکرایەوە کە پێویستە راپۆرتی وەفدی دانوستکاری هەرێمی کوردستان بدرێت بەنوێنەرانی وڵاتان وهەڵوێستی هەرێم بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور بخرێتەڕوو.
شاندی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی دانووستان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا رووی له به‌غدا كرد.
دوێنێ "قوباد تاڵه‌بانی"، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری كورد، له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر و ئێمه ئاماده‌ین داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین.
گوتیشی: پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه راده‌ست بكه‌ین، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه چه‌ند ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه، دانووستان به‌رده‌وامه و ناگه‌ڕێینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ حه‌وته‌م رۆژه شاندی دانووستانی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدان و به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو، پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌ربڕی و رۆژێك دواتر شاندی دانووستانی هه‌رێم رووی له به‌غدا كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك له لێدوانی شانده‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، لایه‌نه عێراقییه‌كان پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌كارده‌هێنن، كه بڕیاره له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی عێراقی داوای راده‌ستكردنی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك و پابه‌ندییه‌ك به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان و ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی عێراق ناگرنه ئه‌ستۆ و به روونی وه‌ڵامی شاندی هه‌رێمی كوردستان ناده‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێ كرد، پشكی له بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی داهاتوو چه‌ند ده‌بێت و چاره‌نووسی شایسته داراییه‌كانی ئه‌مساڵی چی ده‌بێت.
وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه، هه‌رێمی كوردستان كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌ولێر له ورده‌كاری رووداوه‌كان و ئه‌نجامی دانووستانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هاوكات بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی توركیا بكات بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌نقه‌ره له كاتێكدایه شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه و هێشتا ئه‌نجامی دانووستانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره، رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی (2021) تاوتوێ بكات و په‌سندی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت بۆ په‌سندكردنی.
لێدوانی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له باره‌ی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه