جه‌مال شوكر : كه‌شێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌مال شوكر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به كوردستان24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌شێكی ئه‌رێنی درووست كردووه بۆ لێكتێگه‌یشتن و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم هه‌بووه.
جه‌مال شوكر گوتی: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگیشتنی شه‌قامی عێراقییه، به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌ی شاندنی دانوستانكاری هه‌رێم، مه‌له‌فی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم و یاسای قه‌رز تاوتوێ كراوه، به روونی بابه‌تی نه‌وت و مووچه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان باس كراوه، شانده‌كه توانیویانه بۆ ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو په‌له‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه روونبكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌كه، جه‌مال شوكر گوتیشی: "دۆسییه‌كان زۆرن، پێشنیاز كراوه رۆژێك بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت، رۆژێك بۆ دۆسیه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌بنێن، داهاتی ناوخۆ و مادده‌ی (140) و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه، لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه، چونكه له رابردوودا ئه‌م دانیشتنانه كه‌م كراون، بۆیه پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه، له حكومه‌تی فیدراڵ و شه‌قامی عێراق بڕه‌وێته‌وه، بۆ یاسای قه‌رز و یاسای بودجه، لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه، له‌داهاتوودا ئه‌و كێشانه كه‌م ده‌بنه‌وه.
جه‌مال شوكر روونیكرده‌وه، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به تایبه‌ت بۆ ده‌نگه ناڕازییه‌كان و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان بووه، به تایبه‌ت كوتله‌كانی سوننه و شیعه، تا ئه‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و ناڕازیبوونه‌ی له مامه‌ڵه‌ی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆ و ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوه، بڕه‌وێته‌وه، ئێستا كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم".
د.ی