عه‌لی حوسێن: په‌كه‌كه ئه‌جێندای نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، "عه‌لی حوسێن" ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گرت و رایگه‌یاند، داوامان له عێراق ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی بكات و ئێمه به‌شێكین له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و به هه‌ماهه‌نگی سنووره‌كانمان بپارێزین.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ده‌ستوورییه و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك هێزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نایانه‌وێت هه‌رێم پێش بكه‌وێت و به‌رده‌وام ئاسته‌نگی بۆ درووست ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "له ناوخۆدا هه‌ندێك لایه‌ن، كه ناوچه سوننه نشینه‌كانیان به هۆی شه‌ڕی قاعیده و داعشه‌وه وێران كرد و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان نه‌گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵكی باشووری عێراق و شكستیان هێناوه، ده‌یانه‌وێت شكستی خۆیان به دژایه‌تی هه‌رێم بشارنه‌وه".
"عه‌لی حوسێن" له باره‌ی "په‌كه‌كه"ه‌وه گوتی: "ئه‌و هێزه گۆڕه‌پانی خۆی هه‌یه و هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات، پیلانگێڕییه بۆ تێكدانی ره‌وشی سنووری هه‌رێمی كوردستان و درووستكردنی كێشه‌یه بۆ رۆژئاوای كوردستان و هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پاسه‌وانی سنووره و ناكرێت كێشه بۆ سنووره‌كانمان درووست بكات و پێشمه‌رگه به‌رگری له‌و سنوورانه ده‌كات. پێویستیشه به‌غدا هاوكار بێت له پاراستنی سنووره‌كان، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و پاراستنی سنووره‌كانیش ئه‌ركی حكومه‌ته".
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه بووه‌ته دارده‌ستی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ن.
له باره‌ی عێراقیشه‌وه گوتی: له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌س ئیره‌یی به ره‌وشی عێراق به‌رێت، چونكه له‌و وڵاته‌دا ده‌وڵه‌ت كاری خۆی ناكات و پیلان و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، كه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ كوردی هه‌موو پارچه‌كانی دیكه هاوسۆزن، به‌ڵام هه‌ر پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. حزب و لایه‌نێكی سیاسی بۆی نییه، بڕیار و ئایدۆلۆژیای خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت و نه‌ك ته‌نیا حكومه‌ت، كچ و كوڕ و میله‌تی ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكات لایه‌نێك ئایدۆلۆژیای خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
له كۆتایی وته‌كانیدا، "عه‌لی حوسێن" داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكومه‌تی عێراق، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كان له دژی هه‌رێمی كوردستان.