260 ملیار دیناری لە پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
K24 – ھەولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە بڕێكی پارەی جووتیاران خەرج بكرێت، ئەگەر خەرج نەكرا، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە سەر حكومه‌تی عێراق پێكدەھێنرێت.
محمەدەمین فارس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 بە كوردستان24ی راگەیاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و كشتوكاڵ كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاردراوه پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی یه‌كه‌م 260 ملیار دینار خه‌رج بكرێت.
گووتیشی: ئه‌گه‌ر بڕی پاره‌كه خه‌رج نه‌كرێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێكده‌هێنرێت.