بهرههمی ههناری كوردستان گهیشته سوید
کوردستان
بەرھەرمی جوتیارانی كورد
خولی پلهیهكی سویدی
ستۆكھۆڵم
ھەرێمی كوردستان
ھەناردەكردنی بەرھەمی جوتیاران
ھەناری كوردستان
ھەناری ھەلەبجە
K24 – ستۆکھۆلم - سوید:
بۆ یەکەمجار بەرھەمی کشتوکاڵی کوردستان چەندین سنوور دەبڕێت و دەگاتە وڵاتی سوید، بارھەڵگرەكە بەھەزاران کیلۆمهتری بڕیوە و بە حهوت وڵاتدا تێپەڕیوە و ده رۆژ به رێگاوه بووه تا گهیشتووهته سوید. ھەناری کوردستان کە بەرھەمی باخهوانانی کوردە بۆ یەکەمجار ھەناردەی سوید دەکرێت و وەک پشتگیری و خۆشحاڵی رەوەندی کوردی ھەموو بەرھەمەکە، بێ ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە فرۆشراوە.
ھاووڵاتیان بە گەیشتنی ھەناری کوردستان خۆشحاڵن و ھیوادارن بەرھەمی زیاتری جوتیارانی کوردستان بگاتە دەستیان.
21 تەن ھەناری کوردستان گەیشتە سوید. ھەناری ئەم جارە تەنیا بۆ ھاووڵاتیانی کوردە و بەسەدان کەس لە دوو ھەفتەی رابردووەوە ناویان بۆ کڕینی ھەناری کوردستان نووسیووە. ھەناردەی داھاتوو بۆ خاوەن دوکانەکان و کۆمپانیاکان دەبێت.