شاجوانی فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تی بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاجوانی فه‌ره‌نسا، ئیبریل بنعیوم، كاتێك ئاشكرا بوو، به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌یه، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی "دژه سامیی بوون" بووه‌ته‌وه.
سایتی گۆڤاری "فۆربس" بڵاویكرده‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌كارهێنه‌ران زۆر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاجوان.
"بنعیوم"، ته‌مه‌نی (21 ساڵ)ـه و شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له ئاهه‌نگێكدا وه‌ك شاجوانی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "گێرالد دارمانین" له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی: كاتێك ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه به‌دیده‌كه‌م، تاساوم، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری ئه‌و پرسه ده‌كات.
وه‌زیری هاووڵاتیبوون له فه‌ره‌نسا، "مارلین شیابا" پشتیوانی بۆ شاجوان ده‌ربڕیوه و وتویه‌تی: ئه‌و دژایه‌تییه‌ی شاجوان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و توندوتیژییه زۆره‌ی دژی سامیی هه‌یه.
سه‌رۆكی سندووقی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كگرتووی جووله‌كه، "ئارییڵ گۆڵدمان" په‌ژاره‌ی خۆی ده‌ربڕیوه و وتویه‌تی: پێكوته‌ی دژ به نه‌یارێتی جووله‌كه، به‌داخه‌وه به‌م نزیكانه به‌رده‌ست نابێت.