له به‌سره چوار داواكراو ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ له سنووری پارێزگای به‌سره، چوار داواكراویان ده‌ستگیركرد، كه بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان حه‌شار دابوو.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سوول رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سره توانیویه‌تی چوار داواكراو ده‌ستگیر بكات.
گوتیشی: ئه‌و ده‌ستگیركراوانه بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان حه‌شار دابوو.
له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی له به‌سره كوژران، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی له پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه.