پاپا نوێل به‌ ستوونێكی كاره‌باوه‌ گیر بووه‌

پاپا نوێلێك كه‌ به‌ چارۆگه‌ به‌ ئاسماندا ده‌فڕی، له‌ ناوچه‌ی"ریۆ لیندا"ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا له‌ فڕینه‌كه‌ی شكستی هێنا و به‌ ستوونێكی كاره‌باوه‌ گیر بوو.
پاپا نوێل
پاپا نوێل

K24 – هه‌ولێر:

پاپا نوێلێك كه‌ به‌ چارۆگه‌ به‌ ئاسماندا ده‌فڕی، له‌ ناوچه‌ی"ریۆ لیندا"ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا له‌ فڕینه‌كه‌ی شكستی هێنا و به‌ ستوونێكی كاره‌باوه‌ گیر بوو.

تیمه‌كانی فریاگوزاری شارۆچكه‌كه‌ فریای كه‌وتن و توانیان رزگاری بكه‌ن.

نمایشی جۆراوجۆری پاپا نوێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵك رووداوی جۆراوجۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.