چالاكوانێك كولانە بۆ ئاژەڵە بێ لانەكان دروست دەكات

"بەشێوەیەك دروستكراون كە بەفر و باران لەسەریان نەمێنێتەوە"
نووسەر و چالاکوان توانا ئەمین لەكاتی دروستكردنی كولانە بۆ ئاژەڵە بێ لانەكان
نووسەر و چالاکوان توانا ئەمین لەكاتی دروستكردنی كولانە بۆ ئاژەڵە بێ لانەكان

K24 - سلێمانی

نووسەر و چالاکوان توانا ئەمین، لەسەر ئەرکی خۆی چەندین كولانە بۆ ئاژەڵانی بێ لانە دروست کردووە، تاکو لە رۆژانی  ساردی زستان دا ببێتە لانەیەکی گەرم بۆیان، داواكاریشە پارێزگاری لە خانووەكان بكرێت.

توانا ئەمین، بە كوردستان24ی گوت: "لەمەدوا وەرزی سەمایە و ئاژەڵە بێ لانەكان شوێنیان، بۆیە بیرم كردەوە كە لانەیەكیان بۆ دروست بكەم".

بڕیارە ئەم لانانە لە دەرەوە و ناوەوەی شارەکان بۆ ئاژەڵە بێ لانەکان دابنرێت، تاکو لە رۆژانی سارد و باراناوی زستاندا ببێتە لانەیەکی گەرم بۆیان، لانەكان لە شێوەی سێ گۆشە بە تەختەدار دروستكراون، وەك توانا ئەمین دەڵێ "بەشێوەیەك دروستكراون كە بەفر و باران لەسەریان نەمێنێتەوە".

ھێشتا بەردەوام لە دروستكردنی لانەكان ئەو نووسەر و چالاكوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ئەگەر تەختەی باشمان دەستكەوێت، رۆژانە 6 كولانەی لەو شێوە دروست دەكەن، لە ھەر كولانەیەك بەشی خێزانێكی سەگ دەكات، واتا دایكێك و 6 تا 7 بەچكە، ئەگەر سەگی گەورەش بن جێگەی دوویان دەبێتەوە".

رۆژانە ئاژەڵە بێ لانەکان، رووبەڕووی توندوتیژی و رووداوی نەخوازراو دەبنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە چەندین رێکخراوی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان و سەدان خۆبەخشی  ئاژەڵ دۆست لە ھەرێمی کوردستان ھەن، لە رێگای  کەمپینیشەوە کار بۆ ھۆشیاری لەبارەی مافی ئاژەڵان  کراوەو داواکراوە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە ھەوڵبدەن بۆ  باشترکردنی  دۆخی ئاژەڵە بێ لانەکان لە کوردستان.