(2020) بۆ رۆژنامه‌نووسان ساڵێكی سه‌خت بوو

K24- هه‌ولێر:
بەپێ ئەو ئامارانەی تۆمارکراون، لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسان و بەشێك لەو رێکخراوەنەی کار لەسەر ئازادی رادەربڕین دەکەن، ساڵی (2020) بە ساڵێکی سەخت بۆ رۆژنامەنووسان دادەنرێت، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی پشێوی و خۆپیشاندانی تێدابووە، ئامارەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پێشێلكاریه‌كان تێیدا زیاتر ھەڵکشاون.
دیداری کۆتایی ساڵی (2020)، بۆ تیشك خستنە سەر ئاستی ئازادی رادەبڕین لە ھەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانە لەنێوان سەندیکای رۆژنامەنووسانی كوردستان و بەشێك لە میدیاکاران و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەو رێگریانەی لەو ساڵه‌دا بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجام دراون، تاوتوێ ده‌كه‌ن، کە بە ساڵێکی سەخت بۆ رۆژنامەنووسان ھەژمار دەکرێت.
كاروان ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتی: "له ساڵی (2018)دا، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران (103) رۆژ خۆپیشاندانیان كرد، ته‌نیا یه‌ك پێشێلكاریمان تۆمار كرد، بۆچی؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ته‌واو رێكخراوبوو، داوای مافی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ته‌نیا له‌م مانگه‌دا، زیاتر له (25) پێشێلكاریمان تۆمار كردووه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان "داری مووسا"ی به‌ده‌سته‌وه نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌و‌ێت كه‌س ئازار نه‌درێت؛ ئه‌وه مه‌حاڵه".
ئاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ گوتی: "له خۆپیشاندانه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ، رێگری له رۆژنامه‌نووسان كراوه، ده‌زگای راگه‌یاندن رێگری لێكراوه رووماڵ بكات، رۆژنامه‌نووسێكی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییان لێ زه‌وت كراوه، ساڵی (2020) ساڵێكی خراپ بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمانكردووه‌ته‌وه، پێشێلكارییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه".
تەنیا لە کۆتا مانگی ساڵی (2020)دا، بەھۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ھێرشکردنە سەر بارەگای لایەنە سیاسییەکان و فەرمانگەکانی حکومەت و درووست‌کردنی پشێوی، بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوی ئاشتی و ئازادی، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی پێشێلکاری و نەبوونی ئازادی رادەربڕێن تۆمارکراوە، تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە (64) رۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکوان دەستگیرکراون.
سه‌نگه‌ر یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی گوتی: "ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێن، دژ به‌رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان، به‌به‌راورد به ساڵانی پێشوو، پێشێلكارییه‌كان زۆر زیادی كردووه، پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مساڵ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی (2019) زیاتره، له ساڵی (2020)دا، (207) حاڵه‌تی پێشێلكاریمان تۆمار كردووه".
ھەر بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی رێکخراوە مەدەنییەکان لە ساڵی (2019)، تەنیا (83) حاڵەتی پێشێلکاری پەیوەست بە ئازادی رادەبڕین تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی (2020) ئەو ئامارە بەرزدەبێتەوە بۆ (207) حاڵەت، ئەمەش نیگەرانی رۆژنامەنووسان و رێکخراوەکانی لێکەوتووه‌تەوە، داوا دەکەن لە ھەموو بارودۆخێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بە یاسای رۆژنامەوانی بکەن لە ھەرێمی کوردستان.
د.ی