سووپای پاسداران: مووشه‌كه‌كانی لوبنان و غه‌ززه بۆ پشتیوانی تاران له هێڵی پێشه‌وه‌ن له دژی ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی سووپای پاسداران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2021) رایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و مووشه‌كانه‌ی لوبنان و غه‌ززه هه‌یانه، بۆ پشتیوانی ئێران، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له هێڵی پێشه‌وه‌ن".
حاجیزاده، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌كه‌ناڵی "ئه‌لمه‌نار"ی لوبنانی گوتی: "ئێمه به‌ره‌ی به‌رگریمان فێری درووستكردنی "قولابی راوكردن" كردووه، له‌جیاتی پێشكه‌شكردنی ماسی، لوبنان و غه‌ززه، خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای پیشه‌سازی مووشه‌كن، توانای به‌ره‌ی به‌رگری وه‌ك (10) ساڵی رابردوو نییه، ئێستا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له بری به‌رد، مووشه‌ك ده‌هاوێژن".
گوتیشی: "له ئاسمانی ئیسرائیل، یه‌كتربڕی ئاگر له‌نێوان سووریا و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، ئه‌مڕۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای وردی پیشه‌سازی مووشه‌كن".
حاجیزاده جه‌ختی كرده‌وه، "فه‌رمانمان له "عه‌لی خامنه‌یی"، رابه‌ری ئێرانه‌وه پێیه، حه‌یفا و ته‌لئه‌ڤیڤ له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دژی ئێران هه‌ر كارێكی گه‌مژانه بكه‌ن، به درێژایی ساڵانی رابردوو كارمان له‌سه‌ری كردووه، تا توانای ئه‌وه‌مان هه‌بێت"، ئاماژه‌ی كرد، "تاران پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بوه‌ستێته‌وه".
روونیكرده‌وه، "له هه‌ر جه‌نگێكدا، زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانن، جیاوازی نییه له نێوان بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و وڵاته‌ی بنكه‌كه‌ی لێیه بۆ جه‌نگ له دژی ئێران".
حاجیزاده روونیشیكرده‌وه، "ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ هیچ کەسێك لە ناوچەکە مایه‌ی ئارامی نین".
ئاماژه‌شی كرد، "هێشتنەوەی مەودای موشەکی ئێران تا (2) هەزار کیلۆمەتر، تا هەتاهەتایە نابێت، توانا مووشەکییەکانمان مایه‌ی دانووستان نین، هیچ کەسێک ئه‌و مافه‌ی نییە، داوا لە تاران بکات".
سه‌رچاوه: RT
د.ی