بۆ خوێنەران (2020) ساڵێكی بەرھەمدار بوو

K24 - هه‌ولێر:
ساڵی (2020)، ئەگەر لە جیھاندا بەساڵێکی سەخت و قەیراناوی دابندرێت، ئەوا لە تێڕوانینی خوێنەرانی كتێب بەپێچەوانەوە بووە، چونكە توانیویانە لەو ساڵەدا بەشێکی زۆر لەو کتێبانە بخوێننەوە، کە بەھۆی جەنجاڵی رۆژەکانیان کەمتر دەرفەتی خوێنەوەیان بۆ دروست دەبوو، ژماره‌یه‌ك لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە، لە رێگای گەیاندن و ئۆنڵاینەوە، کتێبیان گەیاندووتە خوێنەران.
وەک نووسەر و وەرگێری ناو گەنجینەی ئەدەبیاتی کوردی رایگه‌یاند، ماڵ بەبێ کتێب نابێت، بەو چەشنەش رۆژ بە رۆژ خەرمانی کتێبخانە کوردییەکان دەوڵەمەنتر دەبن، ھەم بە کتێبە کوردییەکان، ھەم بەو کتێبانەی وەرگێرانیان بۆ سەر زمانی کوردی كراوه.
ره‌ئوف بێگه‌رد، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ گوتی: "هه‌ر ماڵێك كتێبی تێدا نه‌بێت، پێویسته به خۆیاندا بچنه‌وه، خوێندنه‌وه به‌زاندنی ئه‌و چهقبهستنهیهی دونیایه، به‌ره‌و دونیایه‌كی به ئه‌زموونت ده‌بات، كه لای خۆت نییه، خوێندنه‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه مرۆڤ له بچووكه‌وه گه‌وره ده‌كات، مرۆڤ كامڵ ده‌كات، مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ر له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه، شاره‌زای شارستانیه‌تی دونیا ببێت".
ته‌شه‌نه‌كردنی کۆرۆنا و کەرەنتینە و مانەوەی ھاووڵاتیان لە ماڵەوە، رێگرنەبوو لەچاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێب، هه‌ندێك لە کتێبخانەکانیش ھەوڵیان دا بەشێوەی ئۆنلاین كتێب بگەیەننە دەست خوێنەران، بۆیە قەیرانەکانی ساڵی (2020) کەمتر کاریگەری لەسەر ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە کردووە.
ئارام سدیق، خاوه‌نی كتێبخانه گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا، توانیومانه ئه‌وه‌نده و نیوی ساڵی پێشوو كار بكه‌ین، (75) كتێبمان چاپكردووه، كه له ساڵی پێشتر (50) كتێبمان چاپكردبوو، ئێمه میكانیزمی كاركردنمان گۆڕی، تیراژی كتێبه‌كانمان كه‌م كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر كتێب چاپ بكه‌ین، هه‌وڵمان دا خۆمان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا بگونجێنین".
رۆژانێك کتێبخانەی گشتی، تەنیا رێڕەوی خوێنەرانی کتێب بوو، بە چەشنێك بووبووە ماڵی دووەمی خوێنەر و شوێنی پێگەیاندنی چەندین نووسەر و ئەدەیبی کورد، بەڵام ئێستا بە ھەزاران کتێبخانە و ناوەندی بڵاوکردنەوه و چاپەمەنی لە کوردستان ھەن، بەرھەمی زۆرینەی نووسەرانی کوردیش بە چەندین زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە.
د.ی