گاردیان: ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات و سعودیه ئاسایی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، به‌ره‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات و سعودیه و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌نگاو ده‌نێت.
رۆژنامه‌كه، له وتارێكی شیكاریدا، سه‌باره‌ت كاریگه‌ری سه‌ركرده‌كان له ساڵی (2021)، روونكرده‌وه، ئه‌ردۆغان هاندراوه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی سەرۆکایەتی "جۆ بایدن" لە ئەمه‌ریکا و کۆتایی سەردەمی "دۆناڵد تره‌مپ"، لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا ئاشتبکرێتەوە.
به‌بێ بڕیاری فه‌رمی، سعودیه و ئیمارات په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا بچڕاند، ئەمەش به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییە سیاسییەکاندا، لەو کاتەوەی وڵاتانی کەنداو، بایكۆتی قەتەریان كرد، كه هاوپەیمانێتی لەگەڵ تورکیا زیاتر كردبوو.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كرد، ئەردۆغان زیاتر لە دەستوەردانەکانی لە سووریا، لیبیا، بەڵکان و قەوقاز بەردەوام دەبێت.
رۆژنامەکە هۆکاری بەردەوامی خواستی دەستوەردانی ئەردۆغان، بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتیان گه‌ڕانده‌وه، تا له ناوخۆی وڵات نه‌ڕووخێت، جگه‌له‌وه‌ش خواستی ئەو بۆ ورووژاندنی هەستی نەتەوەپەرستانه.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سەرکردانەی کاریگەریان لە ساڵی (2021)دا دەبێت، بریتین لە "ڤلادیمیر پۆتن" سەرۆکی رووسیا، "بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا، "ئەنجێلا مێرکل" راوێژکاری ئەڵمانیا و "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمه‌ریکا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی
د.ی