دەوڵەتمەداری کارامە

Kurd24

دەنگ و کارنامە و فەلسەفە و دونیابینی مەسرور بارزانی؛ هێزی ڕزگارکردن و بەهێزبوونەوەی کوردستان و گەڕانەوەی مافە بۆ ئەو خەڵکەی خۆیان بە مافخوراو و پشتگوێخراو دەزانن، سەرۆکوەزیرانێک کە بۆ کوردستانێکی بەهێز خەبات دەکات و سەرەڕای سەختی و قەیرانە دروستکراو و دروستنەکراوەکان، بەڵام بە هێمنی و ئارامی توانی ئیدارەی دۆخێکی سەخت بدات، بەجۆرێك بە سیاسەت و شەراکەتی ڕاشكاوانە و هەقیقی، لە کۆتاییدا سەرکەوت و خەمی کوردستان و خەڵکەکەی خەمی ئەوبوو.         

لەکۆتایشدا پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی ئەم ئەزموونە، لەم دۆخەدا بە هەستكردن بە لێپسراویەتی نیشتیمانییەوە مامەڵە بكەن و بەشێكی بەهێزبن لە بەرەوپێشبردنی ئەم ئەزموونە، بەجۆرێك هەموومان لەخزمەتی نیشتیمان و هاونیشتیمانیانیدا پێكەوە هەنگاو بنێین.

بۆ داهاتووش پشت ڕاست و ئاسوودەین، چونکە قەزییەی میللـەتێک لەدەستێکی ئەمیندایە و پەروەردەی دەستی جەنابی سەرۆک بارزانییە، پشت بەخودا و بە خەڵک، قۆڵی خزمەتی هەڵکردووە و سازش و دەستبەردان لە مافی میللـەتەکەی ئەو بابەتەیە کە هەمیشە وەک هێڵی سوور دەمێنێتەوە.

خودا پشت و پەنای هەموومان بێت.