مەسرور بارزانی،  ئومێدی گەلێك وهیوای نیشتمانێك

Kurd24

سەركردەیەكی بەهێز و خاوەن ئێڕادەیەكی لە ڕادەبەدەر، زۆر سوپاس بۆ خۆڕاگری و پشوو درێژیتان بۆ ئەو بەرگریەی كە كردتان لە پێناو پارێزگاریكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلەكەتان!.

ئێوە بۆ وەرگرتنەوەی مافە  زەوتكراوەكانی میلەتەكەتان لە هەورازەكان نەوەستان، بێ وچان درێژەتان بە هەوڵەكانتان دا، ئاستەنگتان وەلا نا، ئاڵنگارییەكانتان تێپەڕاند تۆ سەركەوتی و ئەوان ژێركەوتن، تۆ گەیشتی بە شوێنی مەبەست ئەوان لە به‌جێمان!.

ئێوە شەڕتان بۆ مووچەی خەڵكی كرد و سڵتان لەوە نەكردەوە كە لە هەمبەر كێ ئەم شەڕە دەكەن، ئاغایەكانیانە یاخود خودی شاگردەكانن؟! كەچی ئەوان شاگرد ئاسا شەڕیان بە مووچە كرد !.

ئێوە بە  گەورەكانی ئەوانتان گوت نەخێر، كەچی ئەوان لە دیوەخانی گەورەكانیان  دەیانگوت بەڵێ!.

ئێوە سەلماندتان كە دەتوانن رێی لە مەزنەكانیان بگرن، كە چی بچووكەكانیان ڕێگری ڕێی تۆیان دەكرد!.

ئەوان هەمو سیاسەتێكیان گرتەبەر  تا ڕاتگرن، كە چی تۆ بە دیپلۆماسییەتی خۆت ڕاتگرتن.

ئەوان گرەویان لەسەر شكستی تۆ كرد،  كەچی تۆ گرەوی سەركەوتنت لەسەر ئەوان بردەوە.

موچەیان بڕی، بودجەیان نەهێشت، دەستوریان ژێر پێی كرد، یاساو ڕێسایان  پئشێل كرد،  دادگایان دەسیس و بە سیاسی كرد تەنها تا بئ ئومێدت كەن و شەكەتت كەن ، كە چی تۆ ماندی نەبووی و نەوەستای خۆڕاگرتر بووی.

ئێستەش قسەی كۆتای هەردەبێت بۆ براگەورە بێت، نەك ئەوانەی   بچووكی گەورەكانیان دەكەن.

ئەوە تۆی سەركردەی هەژی و هێژا ، مەسروری هەموومان.