ده‌رگای پاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد
K24 - هه‌ولێر:
ناونووسین بۆ كاندیدانی خولی دەیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران دەستیپێکرد و ئەو كەسانه‌ی نیازی بەشداريكردنيان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه، ماوەی هه‌فته‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانی خۆیان تۆماربكه‌ن.
ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئێران بڕیارە 16ی شوبات/فێبرایه‌ری 2016 بەڕێوەبچێت.
لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا بەرەی یەکگرتووی کورد, وەکوو لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات و بەوەش بۆ یەکەمجار لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران, کورد وەکوو رێکخراوێکی کوردی بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردبێت.