عێراق.. نرخى به‌نزین داده‌به‌زێت
K24- هه‌ولێر
حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر به‌نزین، نرخه‌كه‌ى دابه‌زییوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایه‌رى 2016 عاسم جیهاد، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له‌سه‌ر پێگه‌ى ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه،به‌هۆى كه‌مى داواكردنى به‌نزینى (پێكهاته‌ى ئۆكتان به‌رز)، هه‌نارده‌كردنیشى كه‌مبووه‌ته ئه‌مه بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى كه‌مبێته‌وه، به‌جۆرێك نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین له 950 دینار بووه‌ته 750 دینار.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى پێشگه له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو بۆ به‌نده‌ره‌كانى جیهان، به‌جۆرێك بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك له بوارى نه‌وتدا، به‌ڵام به‌هۆى كێشه و ململانێكانى نێوان عه‌ره‌بستانى سعوودییه و ئێران و زیادبوونى پێشبڕكێكانیان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو، ورده ورده نرخى نه‌وت كه‌م ده‌بێته‌وه.