مسته‌فا هيجرى: بۆ دوو مه‌به‌ست چووينه كێله‌شين
K24– هه‌ولێر:
سكرتێرى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، مسته‌فا هيجرى، رايگه‌ياند، ئه‌وان به بێ ئاماژه‌ى هيچ لايه‌نێك و بۆ هێنانه‌دى دوو مه‌به‌ست روويانكردووه كێله‌شين.
له ميانى به‌رنامه‌ى هه‌ڤپه‌يڤينى كوردستان 24دا، كه ئومێد عه‌لى هه‌فتانه پێشكه‌شيده‌كات، مسته‌فا هيجرى، باسى چه‌ند مژارێكى ئه‌وڕۆيى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى كرد.
سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك، مسته‌فا هيجرى، ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنێكه ئێرانى به‌چۆكدا هێنا و بێجگه له سازان هيچ رێگه‌يه‌كى له‌به‌رده‌مدا نه‌مابوو".
گوتيشى: "ئێران لاواز بووه، له خومه‌ينى را تا خامه‌نه‌ئى، ده‌يانوت گه‌مارۆ كاريگه‌رييان نييه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت، گه‌مارۆكان ئێرانييان ته‌واو لاواز كردووه و ناچاريان كرد رێككه‌وتنه‌كه واژوو بكات".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ره‌وشى كورد له ناوخۆى ئێران‌دا گوتى: "كورد له ئێران‌دا نه‌ته‌وه‌ى سێيه‌مه و له بارى حه‌شيمه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده گه‌وره نييه و خودى كورده‌كه‌ش گرفتى هه‌يه و هێزه‌كانى كورد تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى پێويسته نه‌يانتوانيوه به‌رنامه‌يان به ئاراسته‌يه‌كدا به‌رن كه دنيا يه‌كگرتووييان لێ ببيستێت و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى داناوه له‌سه‌ريان".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وه خاڵێكى لاوازه بۆ كورد و هێزه ئۆپۆزيسيۆنه‌كانى ئێران".
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان، مسته‌فا هيجرى، گوتى: "په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هێزه ئۆپۆزيسيۆنه‌كانى كورديى ئێران هه‌يه. له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان دانيشتن و وتوێژمان هه‌يه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا كه ئێران له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى نزيكده‌بێته‌وه، ئه‌و لايه‌نه كوردييانه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌يه‌كه‌وه دابنيشن و بۆچوون و هه‌ڵوێستيان يه‌كبخه‌ن.
سه‌باره‌ت به چوونيان بۆ سنووره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به تايبه‌تى ناوچه‌ى كێله‌شين، مسته‌فا هيجرى ره‌تيكرده‌وه، به ئاماژه و گڵۆپى سه‌وزى هيچ لايه‌نێك بووبێت و گوتى: "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كيمان ئه‌وه بوو، له دواى راگرتنى شه‌ڕى چه‌كدارييه‌وه ژماره‌يه‌كى زۆرى گه‌نجان په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى پێشمه‌رگه بوون و ئه‌وان پێويستيان به‌وه هه‌يه بچنه شاخ و شاره‌زاى خه‌باتى پارتيزانى ببن به شێوه‌يه‌كى پراكتيكى".
سه‌باره‌ت به هۆكارى دووه‌ميش گوتى: "له‌و سنوورانه خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له هاموشۆى بازرگانيدان و ده‌كرێت له‌و رێگه‌يه‌وه داواى يارمه‌تى له خه‌ڵكى خۆمان بكه‌ين، چونكه ئێمه وه‌ك حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، سه‌رچاوه‌ى داهاتمان له خه‌ڵكمانه و يارمه‌تييان لێوه‌رده‌گرين".