پێویسته خاكی سووریا به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خالید خۆجه، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و نییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌مجاریش نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، مه‌به‌ستییان بووه راو بۆچوونی سه‌رۆكی هه‌رێم له باره‌ی قه‌یرانی سووریا و داهاتووی ئه‌و وڵاته چییه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بۆچوونه‌كانی بارزانی گرنگه، به‌تایبه‌تیش بۆ قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا و داهاتووی ئه‌و ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دیداره‌كانییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌رێنی بوونه و ئه‌نجامی باشیشیان هه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ئیئتیلافی سووریا، له كۆمه‌ڵێك پارتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێكهاتوون و ئێستا به یاوه‌ری ئه‌وان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانن.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، رایگه‌یاند، كۆنگره‌كه پێشهاتێكی نوێ نییه‌و پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنگره‌كه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گفتوگۆكانی ڤیه‌نناش باس له‌و كۆنگره‌یه كراوه و وڵاتان پێیان باشبوو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی مه‌به‌ستی كۆنگره‌كه‌ش، ئاشكرایكرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، یه‌كخستن و هاوده‌نگی لایه‌ن و پارته سوورییه‌كانه له‌سه‌ر قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی كورد له سووریا، گوتی: "زۆر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه له‌نێوان پێكهاته‌كانی سووریادا هه‌یه، هه‌ندێكیان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر كراوه و واژوو كراون، هه‌ندێكیشیان بۆچوونی جیاوازییان له باره‌وه هه‌یه".
روونیشكرده‌وه، كه پێكهاته‌ی كورد له سووریا، پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌و ده‌بێت مافه‌كانیشی له داهاتووی سووریا بچه‌سپێت، به گوته‌ی خالید خۆجه، كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی تێیدا زۆرینه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی خوه‌سه‌ری خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا ده‌توانێت رۆڵێكی كارای هه‌بێت له داهاتووی سووریا و له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته.
له باره‌ی ره‌زامه‌ندبوونیان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ریاز، رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریایه و بۆیه ناكرێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا بكات، راشیگه‌یاند كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له‌نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا هه‌ن، ده‌یانه‌وێت به شێوازێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به باسكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، كه هێزێكی راهێنراوی نیزامییه له كۆنگره‌ی ریاز، رایگه‌یاند، به‌ر له ئێستا شاندێكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سووریا یه‌كبگرن و گفتوگۆكانیش گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی و چه‌ند كورسییه‌كیش له سه‌ركردایه‌تی سوپای ئازاد بۆ پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ده‌ستنیشان كراوه.
راشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا له سیسته‌می داهاتووی سه‌ربازی سووریا رۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت.
بۆ به‌شداریكردنی به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا روونی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری هیچ هێزێك سه‌ربازی به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ناكه‌ن، بۆیه ناكرێت نوێنه‌ری ئه‌وانیش له كۆنگره‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
ئاشكرایكرد بۆ كۆنگره‌كه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و مه‌ده‌نی سووریا، له كۆنگره‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
بۆچوونی خالید خۆجه، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا، سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حرار شام، رایگه‌یاند، له‌نێو به‌ره‌ی نوسره‌دا گروپی توندڕه‌و هه‌ن، وه‌كو قاعیده كه ئه‌وان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و له‌گه‌ڵیان دابنیشین.
خۆجه نه‌یشارده‌وه، كه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌حرار شامدا هه‌یه و له په‌یوه‌ندیدان، به‌ڵام رایگه‌یاند كه ئه‌و گرووپه تا ئێستا نه‌خراونه‌ته لیستی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سووریا.
به گوێره‌ی گوته‌ی خۆجه، داواكاری ئه‌وان بۆ ئه‌حرار شام ئه‌وه‌یه، له ژێر سه‌ركردایه‌تی سوپای ئازادی سووریادا كاربكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ گرووپێكی توندڕه‌و.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت په‌لاماره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و و ئه‌حرار شام بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند، ره‌وشی باكووری حه‌له‌ب ره‌وشێكی كاتییه، به گوته‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌كه له‌لایه‌ن سێ گروپی چه‌كدارییه‌وه ئابلۆقه دراوه، كه ئه‌وانیش بریتینه له سوپای ئه‌سه‌د، داعش و چه‌ند گرووپێكی دیكه‌ی چه‌كدار.
سوپای ئازادی سووریا، له‌و ناوچه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ داعش و سوپای ئه‌سه‌ددا شه‌ڕ ده‌كات، هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره میانڕه‌وه‌كان لێكتێگه‌یشتن له‌نێوانییاندا هه‌یه.
ئاشكرایكرد ئێستا له هه‌وڵدان ئه‌و ئابلۆقه‌یه بشكێنن كه له‌و ناوچه‌یه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان و خاكی سووریادا هه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیاری گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا، كه له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (PYD)ه‌وه دامه‌زراون، رایگه‌یاند، سیسته‌می كانتۆن "سیسته‌مێكی خراپه" و هه‌بوونی كانتۆن، حاڵه‌تێكی ناته‌ندروسته و ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده له‌و ناوچانه‌دا ده‌یانكات "كاری باش نین" و هاوولاتییان تێیاندا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چه‌ند راپۆرتێك بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌دا فشاری زۆر له خه‌ڵك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كانتۆنه‌كان هه‌وڵێكن بۆ گێره‌شێوێنی له ناوچه‌كه و خاكی سووریا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
خالید خۆجه ئاشراشیكرد، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تاكه هێزن توانیویانه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست بهێنن راست نین و سوپای ئازادیش توانیویه‌تی داعش بشكێنێت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له رۆژئاوا ته‌نها هی په‌یه‌ده نییه، به‌ڵكو هی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا و گه‌لی كورده.
خۆجه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك له‌وه تێبگه‌ن خاكی سووریا یه‌كپارچه‌یه و به‌ڵام پێویسته مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا دابین بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له شه‌ڕی دژی داعش ته‌نیا په‌یه‌ده به‌شداری تێدا نه‌كردووه، به‌ڵكو نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س له پێكهات جیاجیاكاندا به‌شدارییان كردووه.