كرواتیا.. بومه‌له‌رزه 100 چاڵی درووست كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له كرواتیا بوومه‌له‌رزه 100 چاڵی گه‌وره‌ی درووست كردووه.
له كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2020دا دوو بوومه‌له‌رزه به گوڕی 5.2 و 6.3 پله‌ی رێخه‌ر له‌و وڵاته روویان دا.
هه‌ندێك له چاڵه‌كان له ژێر ماڵ و خانووی هاووڵاتیان درووست بوونه و ئه‌مه‌ش وایكردووه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ماڵ و حاڵیان بهجێبهێڵن و رهو بكه‌ن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و چاڵانه به تێپه‌ڕینی كات درووست بوون و بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه‌ته هۆی خێرابوونی پرۆسه‌ی درووستبوونیان.