سعوودیە دەرگای حەج بۆ بیانییەکان ناکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی ریاز به نیازه رێگه به گه‌شتكردنی موسڵمانانی بیانی نه‌دات بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.
ئاژانسه‌كه له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری ئه‌و وڵاته رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتداران پلانی تایبه‌ت به پێشوازیكردن له حاجیانی بیانی هه‌ڵپه‌ساردووه و به نیازن هه‌مان رێكاری ساڵی رابردوو بگرنه‌به‌ر و رێگه نه‌ده‌ن كه‌سانی بیانی بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بچنه سعوودیه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، هه‌ردوو سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ریاز به نیازه ئه‌مساڵیش ته‌نیا رێگه به هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بدات فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
به گوێره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌ی له باره‌ی پلانه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، سعوودیه ته‌نیا رێگه به‌و هاووڵاتیانه ده‌دات كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، یان تووشی كۆرۆنا بوونه و چاكبوونه‌ته‌وه، به مه‌رجێك شه‌ش مانگ زیاتر به‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌ی له په‌تاكه تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه ئاشكرای كردووه، پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه، كه به مه‌رج رێگه به هه‌ندێك هاووڵاتیانی بیانی بده‌ن بۆ حه‌ج بچنه ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، به‌ڵام جۆر و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا، نیگه‌رانی كردوون، بۆیه ئه‌و پلانه‌یان راگرتووه.
هه‌ردوو سه‌رچاوه به ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، هێشتا گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتنی ئه‌مساڵی حه‌ج بۆ هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به‌رده‌وامه و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه.