گه‌وره‌ترین كه‌شتی پێشانگای په‌رتووكی گه‌ڕۆك گه‌یشته به‌سره
K24 - هه‌ولێر:
كه‌شتی لۆگۆس هۆپ گه‌وره‌ترین پێشانگای په‌رتووكی گه‌ڕۆك له‌جیهان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری میناوه، گه‌یشته پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق و له‌نگه‌ری گرت.
پارێزگای به‌سره میوانداری كه‌شتی گه‌ڕۆكی لۆگۆس هۆپ دەکات، کە گەورەترین پێشانگای کتێبی لە جیهاندا له‌خۆده‌گرێت و شار و وڵاتان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ له‌نگه‌رگرتنی له‌كه‌ناراوه‌كانی به‌سرە، په‌یتا په‌یتا سەردانیکەران له هەموو تەمەنه جیاوازه‌كان سەردانی ده‌كه‌ن و چێژ لە خوێندنەوەی کتێبی جۆراوجۆره‌كانی وەرده‌گرن.
لۆگۆس هۆپ ئه‌و كه‌شتییه‌یه كه وه‌ك به‌شێك له رێكخراوی خێرخوازیی له‌لایه‌ن ده‌زگای كۆت فۆچه‌ر فۆره‌وه ناسێندراوه، ئه‌م كه‌شتییه له‌وه‌ته‌ی دروستكراوه بۆ چه‌ندین كاروباری پێویستی مرۆیی به‌كارهێنراوه و چه‌ندین جاریش نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 2011 ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ گه‌وره‌ترین كه‌شتی هه‌ڵگری پێشانگای كتێبی گه‌ڕۆك گۆڕدراو، له ئێستا به وڵات و شاره‌كاندا گه‌شت ده‌كات و دوای وڵاتی میسر گه‌یشته پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق.