یاداشتانهكانی مه‌جید ته‌یب له كتێبی شۆڕش له زاری پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه
K24 – هەولێر:
شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك مه‌زنترین شۆڕشی كورد له مێژوو و سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه توانی له‌میانی رێككه‌وتنی 11ـی ئاداری 1970ـدا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد له باشووری كوردستان به‌دیبهێنێت، له ناواخنی ئه‌و شۆڕشه‌دا هه‌زاران رووداو و یاده‌وه‌ری خۆش و ناخۆش هه‌یه، هه‌ر له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كه له 11ـی ئه‌یلوولی 1961 تا به ساته‌وه‌ختی نسكۆ له ئاداری 1975 ده‌گات، كه له رێگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیره‌وه گه‌له‌كۆمه‌ی له‌سه‌ر كرا و ئه‌و مافانه‌ی به‌ده‌ستیهێنابوو، جارێكی دیكه لێی بێبه‌ش كرایه‌وه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان له‌ناو ئه‌و شۆڕشه‌دا به میراتێكی مێژوویی بۆ ماوه‌ته‌وه و شانازی به رابردووی خه‌بات و به‌رخۆدانیان ده‌كه‌ن، كه وه‌ك پێشمه‌رگه یاخود وه‌كوو هاوكار و پشتوانی شۆڕش به‌شدار بوونه.
مه‌جید ته‌یب یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره‌كانی شۆڕشی ئهیلوول، كه له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی جیاوازی وه‌رگرتووه و له ئه‌ركه‌كانیدا، سه‌ركه‌وتووانه كاری كردووه و بووه‌ته نموونه و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شۆڕش له هه‌ر شوێنێكدا، كه تێیدا ئه‌ركدار كراوه.
شاڵاو كۆسره‌ت مه‌جید، كه ده‌كاته نه‌وه‌ی مه‌جید ته‌یبی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول، كتێبێكی به ناوی "شۆڕش له زاری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" بڵاوكردووه‌ته‌وه. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن مه‌جید ته‌یبی باپیرییه‌وه نووسراوه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌یشی له زاری هه‌ڤاڵه‌كانی باسی خه‌بات و كار و چالاكییه‌كانی باپیره‌ی كراوه.
مه‌جید ته‌یب ساڵی 1932 له گوندی نۆغه‌رانی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێڕ له دایك بووه و ساڵی 2018 له هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه. دوایین خه‌باتی مه‌جید ته‌یب به‌شداریكردنی بووه له پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه له 25ـی ئه‌یلوولی 2017 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و ئه‌و رۆژه دوامیدالیای شۆڕش بوو، كردییه ملی خه‌بات و به‌رخۆدان و گیانفیدایی بۆ كورد و كوردستان.
ئه‌م كتێبه لەلایەن چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدیینەوە 500 دانەی لێ چاپ کراوە و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران. كتێبه‌كه ده‌یان رووداو یاده‌وری سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی مه‌جید ته‌یب و چه‌ندین له هه‌ڤاڵانی ده‌گێڕێته‌وه، كه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی راده‌كێشێت. هاوكات دكتۆر شوان محه‌ممه‌دئه‌مین خۆشناو، پسپۆڕی بواری مێژووی هاوچه‌رخی كورد، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردووه.