شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: گه‌نجانی كه‌ركووك به‌ته‌نیا جێناهێڵین

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجانی كه‌ركووك به‌ته‌نیا جێناهێڵین. گوتیشی: "له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ت به پرسی كه‌ركووك له‌سه‌ر هێڵ بووینه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له پهیوهندیدابووم، جیا له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ت به‌م پرسه له‌سه‌ر هێڵ بووینه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كدا باسی له‌وه كرد، ده‌ستێك هه‌یه هه‌وڵی فراوانكردنی ناكۆكییه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك ده‌دات، منیش پێم راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووكدا هه‌یه، خه‌ڵكانی حه‌ویجه، ره‌شاد و ریازن، كه دوێنێ گه‌نجانی كورد و پێشمه‌رگه‌یان به ده‌مانچه‌ی كاتم و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب تیرۆر ده‌كرد، ئه‌مڕۆ دێن له ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كێكی كوردی، خه‌ڵكی ئێمه هه‌راسان ده‌كه‌ن و قسه به پێشمه‌رگه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ده‌ڵێن، گه‌نجانی ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، گه‌نجانی كه‌ركووك به‌ته‌نیا جێناهێڵین، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت باره‌گای پارتی له كه‌ركووك بدرێته‌وه پارتی و رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووك بكرێته‌وه، دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
گوتیشی: "كه‌ركووك بۆمبێكه، ناكرێ غه‌یره كه‌ركووكی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات، هه‌ستیاری كه‌ركووك له‌وه‌دایه، كه پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره سه‌قامگیری ئه‌و شاره‌یان تا ئێستا پاراستووه".
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێریان کرد کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکان داخراوە.
لە درێژەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بە ئاراستەی خۆپیشاندەران کرد و بەپێی دوایین ئامارەکان دوو شەهید و شەش بریندار لە ریزی خۆپیشاندەرانی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان و مانگرتووانی سەر بە حەشدی شەعبی هەن.
دوای ئەوەش بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکووک راگەیەندرا و لە راگەیەندراوێکدا وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەسەڵاتی بە هێزە ئەمنییەکان داوە کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بهێنن، کە ئەمەش خۆپیشاندەرانی کەرکووکی زیاتر توڕە کردووە بە لایەنگری بۆ لایەنەکانی دژ بە کورد لە کەرکووکی وەسفدەکەن.