پەیامنێری کوردستان24: هێزە عێراقییەکان رەشبگیرییان لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک دەستپێکردووە

کەرکووک
کەرکووک

K4 – کەرکووک:

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هێزە عیراقییەکان دوو گەنج بەناوەکانی عیسا ئەیوب و محەممەد عەدنان لە گەڕەکی سەرچناری کەرکووک بە سەختی بریندار دەکەن و لە گەڕەکی رەحیماواش رەشبگیرییان لە دژی گەنجانی کورد دەستپێکردووە.

ئەمشەو (2ـی ئەیلوولی 2023) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئێستا لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکووک، هێزە عێراقییەکان دوو گەنجیان بەناوەکانی (عیسا ئەیوب عەلی) تەمەن 23 ساڵ و (محەممەد عەدنان ئەحمەد) تەمەن 31 ساڵ بریندارکردووە برینی هەردووکیان سەختە کە هەردوو گەنجەکە فیشەک بەر سنگیان کەوتووە.

هەروەها پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەڕەکی رەحیماوا کە یەکێکە لە گەڕەکە کوردنشینەکان، هێزە ئەمنییەکان رەشبگیرییان لە دژی گەنجانی کورد دەستپێکردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانیش، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی کەرکووک بۆ دوو شەهید و 13 بریندار بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بەرزبووەوە.

رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023)، لە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک بۆ کردنەوەی رێگەی سەرەکی شارەکەیان لەگەڵ هەولێر کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکان داخراوە.