قهدهغهی هاتووچۆ له كهركووك ههڵگیرا

K24 - هەولێر:
پەیامنێری كوردستان 24 لە كەركووك رایگەیاند، بهیانی ئهمڕۆ قهدهغهی هاتووچۆ له كهركوك ههڵگیراوه و رێگا سەرەكییەكان كراونەتەوە و خێوەتەكان ھەڵگیراون.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ، ھێزێكی زۆری ئەمنی لە گەڕەكە كوردییەكان بەتایبەت رەحیم ئاوا بڵاوەیانپێكراوە و رێگەنادەن ھاووڵاتیان بچنە نێو گەڕەكەكەوە. دوێنێ بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانهكان قهدهغەی ھاتووچۆ لە كەركووك راگهیهندرابوو كه لەئەنجامی تەقەی ھێزە ئەمنییەكان چوار كهس شەھید بوون و 14 كهسیش برینداربوون.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکان رێگەی سەرەکی هەولێر داخرا و ئاستەنگ بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک دروستکرا و سوکایەتی بە ئاڵا و هێماکانی هەرێمی کوردستان کرا، دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک لەرێگەی خۆپیشاندانی هێمنانەوە داوای کردنەوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک و پاراستنی شکۆی کوردستانیان کرد.
لە بەرانبەردا لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان بە تەقە وەڵامی کوردی کەرکووکییان دایەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی کورد شەهیدبوون و نزیکە 15 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی کورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خێمەی عەرەب و تورکمانەکان لابران و رێگەی سەرەکی هەولێر-کەرکووک کرایەوە.