شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ حکومەتی عێراق: لێپێچینه‌وه له‌و هێزه ئه‌منییانه بکە کە ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد

K24 - هەولێر
جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات، رێوشوێنی پێویستی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موویاندا بسه‌پێنێت و هەروەها لێپێچینه‌وه له‌و هێزه ئه‌منییانه بکات، کە ته‌قه‌یان له "خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز" كردووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شاخەوان عەبدوڵڵا "به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنی روداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات و له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ندێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان" .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵی دەکات، رێوشوێنی پێویستی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موویاندا بسه‌پێنێت، لەگەڵ پاراستنی ئاسایش و ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و رێگرتن له هەموو ئەوانەی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی پارێزگاكه ده‌ده‌ن.
شاخەوان عەبدوڵڵا بە پێویستیشی دەزانێت، لێپێچینه‌وه له‌و هێزه ئه‌منییانه بکرێت، کە ته‌قه‌یان له "خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز" كردووه، لەگەڵ کردنەوەی رێگای نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر و گەڕاندنەوەی سه‌قامگیری و ژیانی ئاسایی بۆ شاره‌كه.
شاخەوان عەبدوڵڵا نیگه‌رانی خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌كان بۆ چوار کەس و به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداره‌كان دەردەبڕێت و دەڵێت، "نانەوەی ئاژاوە و دروستكردنی قه‌یرانەکان و داخستنی رێگاكان و زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌كه تێكده‌دات".
رووداوەکانی 2ـی ئەیلوول
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.
راگەیاندن و هەڵگیرانی قەدەغەی هاتووچۆ
دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنێی کەرکووک؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرتاسەری شاری کەرکووکی راگەیاند؛ بەڵام بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، قەدەغە هاتووچۆوەکە هەڵگیراوە و هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاسایی بووەتەوە.
لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی کورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، رێگای سەرەکی هەولێر-کەرکووک کرایەوە و سەرجەم ئەو خێوەتانەی خۆپیشاندەرە عەرەب و تورکمانانەکان لابران، کە لەسەر رێگاکە دانرابوون وەک ناڕازیەتی دەربڕین لە دژی کردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک و گەڕانەوەی ئەو حزبە بۆ شارەکە.