شێروان شه‌مێرانی: رووداوه‌كانی كه‌ركووك په‌یامێكه ئه‌گه‌ر كورد بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه رووبه‌ڕووی په‌رچه‌كرداری له‌و شێوه‌یه ده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاڵۆزییه‌كان له كه‌ركووك به‌رده‌وامیان هه‌یه تا ئه‌و راده‌یه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له شاره‌كه شه‌هید كران، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ركووك په‌یامێكه به كورد ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه و په‌رچه‌كرداری له‌و شێوه‌یه ده‌بێته‌وه.
شێروان شه‌مێرانی، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روویداوه به‌تایبه‌تی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوردی شاره‌كه، په‌یامێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورد جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه و بۆ ناو ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ر له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر دروست بوو، هاوكات په‌یامێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردن بۆ شاره‌كه و ویستیان له رێگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه بڵێن، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه رووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها شه‌مێرانی باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له كه‌ركووك رووده‌دات، پلانێكه و له‌وه‌ته‌ی 2017ـوه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ریشه‌ی بابه‌ته‌كه، به‌و واتایه‌ی كه گه‌ر كورد هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركووك بنێت، رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه و بهرپهرچدانهویه له‌م شێوه‌یه ده‌بێته‌وه. شاری كه‌ركووك نه‌گۆڕه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی نه‌بووه و له سه‌رده‌می ئێستا و چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام پێداگری له‌وه كردووه كه‌ركووك به شارێكی ناوه‌ندی و توركمانی بهێڵدرێته‌وه.
شێروان شه‌مێرانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌موو عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك به‌و شێوه نه‌خوازراوه مامه‌ڵه ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكیان كه زیاتر عوبێدییهكانن و له باشووری كه‌ركووكن، به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و له رابردوودا ده‌رفه‌تی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام له ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌یه و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و شاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك به‌ر له رووخانی رژێمی به‌عس و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002ـوه سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد و هه‌مان سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنه.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.