په‌یامنێری كوردستان24: هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری له كه‌ركووك به‌رده‌وامه

K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزە عێراقییەکان لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی کورد و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری بەردەوامن.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی كوردان له شاری كه‌ركووك تا ئێستا به‌رده‌وامه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌وی كه‌ركووك له تۆڕه جیاوازه‌كانی سۆشیال‌میدیا ده‌ركه‌وتوون و یاخوود بابه‌تیان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و دران به دادگا.
سۆران كامه‌ران گوتیشی: هێزه عێراقییه‌كان لیستێكیان ئاماده كردووه، تێیدا ناو و ناونیشانی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی تێدایه كه به‌شداری خۆپیشاندانی كه‌ركووكیان كردووه، هه‌موویان به مادده‌ی چواری تیرۆر ده‌ستگیرده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی دهستگیركردنهكهش به‌رده‌وامه.
گوتیشی: هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران كه ده‌ستگیركراون، تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره و كه‌سوكاره‌كانیان نازانن چیان به‌سه‌ر هاتووه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیركرابوون، بردران بۆ دادگا، 26 كه‌س له‌وانه به بێ تاوانی به بڕیاری دادوه‌ر ئازادكران.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکان رێگەی سەرەکی هەولێر داخرا و ئاستەنگ بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک دروستکرا و سوکایەتی بە ئاڵا و هێماکانی هەرێمی کوردستان کرا، دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک لەرێگەی خۆپیشاندانی هێمنانەوە داوای کردنەوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک و پاراستنی شکۆی کوردستانیان کرد و لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەكاندا ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانه‌كان كرد چوار كه‌س شەھید بوون و 14 كه‌سیش برینداربوون.