ئازاد جوندیانی: عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات

K24 - هەولێر:
بارودۆخی كه‌ركووك ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناله‌باره و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێككاری هه‌ڵكوتان و پشكنینیان بۆ سه‌ر ماڵی كورد له‌و شاره ده‌ستپێكردووه، هاوكات سیاسهتمهداریك ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات.
ئازاد جوندیانی، سیاسه‌تمه‌دار سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی عێراق له‌وه‌ته‌ی دروستبوونییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات گوزارشت یاخود نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌ب ده‌كات و عه‌ره‌بیش خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌شت له عێراق نیشان ده‌دات، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌ڵگری عه‌قڵییه‌تێكی داگیركاری خۆسه‌پێنه، ئه‌وه‌ی ئێستاش له كه‌ركووك رووده‌دات پێچانه‌وه و سووڕانه‌وه‌یه به‌ناو هه‌مان عه‌قڵییه‌تی خۆسه‌پێن.
هه‌روه‌ها ئازاد جوندیانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روویدا، شه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو سته‌م بوو به‌رامبه‌ر به كوردی شاره‌كه كرا، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نادیموكراسیبوونی ده‌سه‌ڵاتی عێراق و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كه‌ركووك هه‌یه، كه بۆ چركه‌ساتێكیش به‌رگری دیموكراسی ناكه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره هاوكات باسی له‌وه كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌سه‌ڵاتێكی داگیركاره و له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیركراو مامه‌ڵه ده‌كات و به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه و بیچه‌وسێنێته‌وه.
ئازاد جوندیانی له‌باره‌ی شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی رۆڵه‌ی كورد له كه‌ركووك و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێ سه‌خته‌دا بكات كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له ئارادایه، به‌ڵام گرنگه هه‌موو پارت و هێزه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌و باوه‌ڕه بگه‌ن كه عێراق ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.