عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: پیلانێكی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له كورد زه‌وت بكرێت

K24 - هەولێر:
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كه‌ركووك و هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی كه‌ركووكه‌وه راگه‌یه‌ندراویان ده‌ركردووه و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان تا به ساڵی 1957 ده‌گات، ئه‌و راستییه دهسهلێمنن.
هه‌روه‌ها رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پیلانێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و كه‌سانی ره‌گه‌زپه‌رستی ناو كه‌ركووك هانده‌دات و قورمیشیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن، له كاتێكدا كورد به‌رده‌وام دروشمی برایه‌تی و ئاشتی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌رز كردووه‌ته‌وه.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دوای پڕۆسه‌ی رزگاری "داگیركاری" عێراق له ساڵی 2003، عه‌ره‌بی هاورده كه‌ركووكی به‌جێهێشت، به‌ڵام هێزه ئیمپرالیزمهكان دووباره بۆ شاره‌كه گه‌ڕاندیانه‌وه، ئامانجیش له‌و كاره بۆ ئه‌وه بوو تاوه‌كوو ئه‌و شاره بۆ كورد یه‌كلایی نه‌بێته‌وه.
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، پارتی مێژوویه‌كی قووڵی له‌ناو كه‌ركووك هه‌یه، نه‌یاره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاره‌كه، له ترسی ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن ئه‌گه‌ر پارتی بگه‌ڕێته‌وه به‌رگری له شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له كورد زه‌وتكراوه و رێگه‌ی پی نادرێت پیاده‌ی ئه‌و مافه‌ی بكات و پارێزگارێكی نوێ شاره‌كه دیاری بكات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه گه‌وره‌یه‌ی رێگه نادات كورد له شاره‌كه پیاده‌ی بوون و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووری و یاساییه‌كان بكات و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ش ئامانجیان گۆڕینی دیمۆگرافیاكهیهتی.
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه باشترین میكانیزم بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی یه‌كده‌نگی نێوان هێزه كوردییه‌كان به هه‌موو ئاراسته و ئایدۆلۆژیاكانییهوه، گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره ده‌نگی كه‌متر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌وێته ده‌ست به‌رپرسانی عێراق و شۆڤێنییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی كورد په‌راوێز بخه‌ن و پیلانه‌كه‌یانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی، هه‌موو كورد له كه‌ركووك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد كه‌م نه‌كات.
عریفان عه‌بدولعه‌زیز دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام و میلیشیا و هێزی سیاسی له بری حكومه‌ت وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن، عێراق ده‌بێته سوودانێكی نوێ و به‌ریه‌كه‌وتنی ئه‌و هێز و میلیشیایه له به‌غدا دروست ده‌بێت.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.