ئاسۆ عه‌بدولله‌تیف: هه‌وڵ ده‌درێت یاسای عورفی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا بسه‌پێندرێت

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركووك ئاڵۆزه و كورد رووبه‌ڕووی سته‌م چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه بووه‌ته‌وه، هاوكات چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌درێت یاسای عورفی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا بسه‌پێندرێت
ئاسۆ عه‌بدولله‌تیف، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كه‌ركووك له دوای پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه به بارودۆخێكی ناله‌بار و گرژدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت باری له‌ناكاوی شاره‌كه بگۆڕن بۆ یاسای عورفی، كه بریتییه له فاشیزمی مه‌زهه‌بی و عه‌قڵی سه‌ربازی كه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی چه‌ك و هێزه‌وه شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌پاندنی یاسای عورفی به‌سه‌ر شاری كه‌ركووكدا مۆدێلی نوێ نییه، به‌ڵكوو به درێژایی حكومه‌ته‌كانی پێشووتری عێراق ئه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و كه‌ركووك كراوه و ئه‌زموونێكی نه‌خوازیاره به‌رامبه‌ر به كورد دووباره ده‌كرێته‌وه.
ئاسۆ عه‌بدولله‌تیف هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، پێشتر رژێمی به‌عس ویستی له رێگه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئیراده‌ی كورد تێكبشكێنێت، ئێستاش عه‌ره‌بی شۆڤێنی دووباره ده‌یه‌وێ ئیڕاده‌ی كورد له كه‌ركووك بڕووخێنێت، به‌ڵام كورد له كه‌ركووك كه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی نه‌به‌زیو و خۆڕاگره، ده‌رفه‌ت به له‌ناوبردنی ئیراده‌كه‌ی نادات.
ئه‌و چاودێره سیاسییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه كورد له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی ئه‌و بارودۆخه و بوێری كه‌ركووكییه‌كان بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه سوننه‌كان و شیعه‌كان و توركمانه‌كان به ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماده كردووه و ده‌یانه‌وێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا زۆرینه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی پێكبهێنن و كوردی لێ بێبه‌ش بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.