زافر ئه‌لعانی: خۆزگه دادگای فیدراڵی بڕیاری چۆڵكردنی ته‌واوی باڵه‌خانه حكومییه‌كانی له عێراق ده‌رده‌كرد

K24 - هەولێر:
زافر ئه‌لعانی، سیاسه‌تمه‌داری دیاری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆزگه دادگای فیدراڵی بڕیاری چۆڵكردنی ته‌واوی باڵه‌خانه حكومییه‌كان و كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌رده‌كرد، كه حزبه عێراقییه‌كان له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، زافر ئه‌لعانی سیاسه‌تمه‌داری دیار و په‌رله‌مانتار له خولی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك نووسیوویه‌تی: "سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، تایبه‌ت به راده‌ست نه‌كردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ت له كه‌ركووك بۆ پارتی، تاكو كاری حزبایه‌تی تێدا ئه‌نجام بدات، خۆزگه ئه‌و دادگایه بڕیاری چۆڵكردنی ته‌واوی باڵه‌خانه حكومییه‌كان و كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌رده‌كرد، كه حزبه عێراقییه‌كان له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه".
پێشتریش دكتۆر یه‌حیا ئه‌لكوبه‌یسی توێژه‌ر و شرۆڤه‌كار سیاسی عێراقی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیبووی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراقی ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدابوو".
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان رابگیرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.
على غرار حكمها الصادر بعدم تسليم مبنى حكومي للحزب الديمقراطي الكوردستاني في كركوك لممارسة عمله الحزبي ليت المحكمة الاتحادية تصدر حكما عاما لاخلاء مقرات الاحزاب التي تستولي على مباني الدولة والقصور الرئاسية في مختلف ارجاء العراق من دون بدل نقدي .
— ظافر العاني (@DhaferAlani) September 5, 2023