شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌شداری پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت ده‌كات
K24 - هەولێر:
رۆژی ( چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئاریان سه‌ڵاحه‌ددین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاره‌ت به‌شداری كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرتی كرد.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشانگه‌كه‌دا به چه‌ندین به‌رهه‌می نووسه‌رانی كورد به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌شداره. هاوكات له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌شدا، كه رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان شوێنی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكرا و به‌شداریكرد.
له چوارچێوه‌ی به‌شداری وه‌زاره‌ت له پێشانگه‌كه‌دا، بڕیاره رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شاندی وه‌زاره‌ت چه‌ند ئیڤێنت و سیمینارێك به‌ڕێوه‌ببات.
به گوێره‌ی خشته‌ی چالاكییه‌كان، سێ كۆڕی كوردی ساز ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان بابەتی شەرم لە كوردبوون و ئەزموونی وەرگێڕان و ئەدەبی كوردی لەلایەن میران ئەبراهام و ئەنوەر ئەڵمان پێشكه‌ش ده‌كرێت، دووه‌میان كۆڕی ناساندنی كتێبی وەهمێك لە بوون لەلایەن دیمەن سوهرابی پێشكەش دەكرێ، سێیه‌میان یوسف مەنتك كۆڕێك له باره‌ی ئەزموونی دیوانی ئێوارانی راین پێشكەش دەكات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها كۆڕێك به ناونیشانی، فرمێسك لە چاوی رۆژگاردا دەقی مەهاباد قەرەداغی لەلایەن فرمێسك مستەفا بەڕێوەدەچێت. دواتر رۆماننووسی کورد حەلیم یوسف لەسەر رۆمانی "99 موورووی پەرشوبڵاو" قسە دەکات، كه بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە رۆژی یەكشەمه‌شدا، سێ ئیڤێنت ساز ده‌كرێن، كه بریتین له بەهێزكردنی ئەقڵی كەسایەتی منداڵ لەلایەن هاوڕێ زەنگەنە، وێنای ژن لە نمایشنامەی كوردیدا، رێزان ساڵح و رۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی وشیاری له لایه‌ن تامان شاكر ساز ده‌كرێت.
بڕیاره پێشانگه‌كه تا رۆژی دووشه‌ممه (22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به‌رده‌وام بێت و تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی كتێب له جیهاندا به‌شدارن، هه‌روه‌ها ده‌یان توێژه‌ری ناودار و ئه‌كادیمیست و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری جیهانی به‌شداری پێشانگه‌كه ده‌كه‌ن.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان له 2004ه‌وه بەشداری ئەم پێشانگایە دەکات و له سێ ساڵی ڕابردوودا به هۆی په‌تای كۆرۆنا، پێشانگه‌كه له كاتی خۆیدا نه‌كرایه‌وه و دوای تێپه‌ڕینی كۆرۆنا ئه‌مساڵ، جارێكی دیكه پێشانگه‌كه كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له ڕێگه‌ی چاپكراوه‌كانی تایبه‌ت به كورد و كۆڕ و چالاكی رۆشنبیرییه‌وه كار بۆ ناساندنی مێژوو و كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی له بواره جیاجیاكان ده‌كات.