هونەرمەندێکی شێوەکار: نەوەی کۆنی هونەرمەندانی کوردستان لە هونەری هاوچەرخ تێناگەن و رەتیدەکەنەوە
K24 - هەولێر
هونەرمەندی شێوەکار سەنگەر قوباد، خەڵکی کەرکووکە و یەکێکە لەو شێوەکارانەی بەشێوەیەکی هاوچەرخ کاری هونەریی شێوەکاری دەکات و ئازادانە کەرەستە و ماتریاڵی فرەجۆر لە کارەکانیدا بەکاردەهێنێت، هەروەها بەشداریی ژمارەیەک پڕۆژەی هونەریی هاوبەشی کردووە، لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ کوردستان24 دوا و باسی هونەری هاوچەرخ و پڕۆژەی داهاتووی دەکات.
باسێکی ئەزموونی خۆت لەبواری نیگارکێشان بکە؟
وەک هەر هونەرمەندێک، ساڵانێکی زۆر کاری نیگارکێشانم بە هەموو جۆرەکانییەوە کردووە، دواتر هەست بە زەرورەتی نوێبوونەوە و گۆڕانکاری و خۆگونجاندن لەگەڵ خواست و پێداویستییەکانی سەردەمم کردووە، بۆیە ئەزموونی هونەریی خۆم لە نیگارکێشانەوە گواستەوە بۆ کارکردن بە کەرەستەی نوێ و پشتبەستن بە تەکنیکی هاوچەرخ.
لەو سۆنگەیەوە بەردەوام هەوڵی نوێبوونەوەی فۆڕم و ناوەڕۆكی كارە هونەرییەكانم داوە، هەروەها ماتریال و كەرەستەی جیاوازم لە كارە هونەرییە جیاجیاكانمدا بەكارهێناوە، بە شێوەیەكی كۆنكریتی و دیاریكراو، کە لە ساڵی 2015وە كارە هونەرییەكانم ئاڕاستەیەكی هاوچەرخیان وەرگرتووە چ لە جۆری نیگاركێشاندا بێت یاخود مدیەمی تر. گوتیشی، ئەم مێژووە واتا 2015 دەستپێكی هونەری هاوچەرخە لە کەرکووک و یەكەم كاری هاوچەرخیشم نمایش كرد، تا ئێستاش بەردەوامم لە ئەنجامدانی كاری هونەریی هاوچەرخ لە شارەكەدا، بەو هیوایەی هونەرمەندی دیكەیش پەیدا ببێت كە سەردەمییانە كار بكەن و لە ئاستی خواستی سەردەمدا بن.
هونه‌رى هاوچه‌رخ چۆن ده‌بینى؟
پەڕینەوە بۆ ئەزموونكردنی هونەری هاوچەرخ لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە مدیەمی نیگاركێشان سنووردارە و دەرەقەتی هەندێ بابەت نایەت، بەوەی کاری هونەری بە ماتریالی هاوچەرخ بەهێزتر دەر دەكەوێ وەك لە ماتریالی نیگاركێشان، جا ئێمەی شێوەكار بە ڕەنگ یان كەرەستەی تر كار بكەین هەر هەمووی هەر شێوەیە و کاری ئێمەش خوڵقاندنی ئەم شێوەیە، كەوایە بۆ ئێمە هەموو كەرەستە و ماتریالەكان رێپێدراوە و دەتوانین باشتر پەیامی هونەریی خۆمان بگەیەنین. دەرئەنجامیش هەموو شتێ شێوەیە و ئێمەش شێوەكارین، ئەمە بەو واتایە نییە كە دەستبەرداری نیگاركێشان ببین و وای بۆ بچین؛ چیتر ئەو مدیەمە پاسیڤە و كەڵكی لێ وەرناگیرێت. هەندێ بابەت هەن بە ئێستایشەوە بە نیگاركێشان باشتر و جوانتر خۆی دەنوێنێ، بەڵام لایەنی كەم نیگاركێشانی واقیعی نا، چونكە ئەوە هیچی لێ سەوز نابێ و دەكرێ تەنیا دیوارەكانی پێ بڕازێنرێتەوە، ئێمە بڕوامان وایە؛ هونەرمەند دەبێ كارەكانی هەڵگری كۆنسێپت بن و كار لەسەر میمۆریی خوددی خۆی و میمۆریی كۆمەڵگەكەی بكات و بابەتەكانی هەڵقوڵاوی كولتووری ناوچەكەی بن، بەڵام بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و كەرەستەی سەردەمییانە و هاوچەرخ. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هونه‌رى شێوه‌كارى هاوچه‌رخ وه‌كو زانستێك بناسین و تیۆرى هونه‌رى تایبه‌ت له‌سه‌ر هونه‌ر دروست بێت و له پاشكۆى فه‌لسه‌فه‌ى جیا بكه‌ینه‌وه و وه‌كو جموجۆڵێكى مه‌عریفیى بیناسین له چوارچێوه‌ى مادده‌و مه‌تریال به چه‌ندین ره‌هه‌ندى جیاواز، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه هونه‌رمه‌ندى هاوچه‌رخ ده‌ست كراوه بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ كارى هونه‌رى، بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر هونه‌رو هونه‌رمه‌ندى هاوچه‌رخ قسه‌ى زۆر زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ى كه ته‌نیا پرسیارێك بێت.
هونه‌رى هاوچه‌رخ له ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له ئه‌وروپا سه‌رى هه‌ڵدا تۆ له‌م باره‌یه‌وه چى ده‌ڵێیت؟
شەستەکانی سەدەی رابردوو زێڕینترین قۆناغی هونەری شێوەکارییە و ئەوەی هونەری شێوەکاری بە درێژایی مێژوو مەبەستی بوو پێی بگات، لە شەستەکاندا بەرجەستە بوو.
هونەرمەند ئازادە لە دەربڕین، بەڵام هونەری هاوچەرخ کۆمەڵێ پرەنسیپ و بنەما و ئامانجی خۆی هەیە. بەبێ شارەزایی هونەری هاوچەرخ ئەنجام نادرێت. ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە کە گوایە لە هونەری هاوچەرخدا هەرچی بکەیت هەر هونەرە.
لە هونه‌رى هاوچه‌رخ شێوه‌كان تاچه‌ند له ئاستى ده‌ربڕین، یان دروستكردنى چه‌مكه‌كانن؟
هونەری هاوچەرخ ژمارەیەک پایەی سەرەکی هەیە، چەمک یەکێکە لە پایە سەرەکی و گرنگەکان و بەبێ کۆنسێپت ئەستەمە بە هیج کارێک بگوترێ هونەر، دەکرێ بابەت و ئیستاتیک بوونی نەبێت، بەڵام ناکرێت چەمک غایب بێت. به بۆچونى من له كارى هونه‌رى هاوچه‌رخدا ده‌بێت شێوه‌كان ده‌رهاوێشته‌ى ئه‌و چه‌مكانه بن كه كاره هونه‌ریه‌كه‌ى له‌سه‌ر بونیاد نراوه، واته ده‌بێت سه‌ره‌تا چه‌مك و ئایدیاكه دروست بێت و دواتر فۆڕمه‌كه له ئایدیاكه‌وه له دایك بێت یاخود خودى چه‌مكه‌كه خۆى ته‌رجه‌مه‌ى سه‌ر فۆڕم و شێوه بكات وه‌كو گالیسكه‌و ئه‌سپ وان هه‌روه‌ك چۆن ناكرێت گالیسكه‌كه پێش ئه‌سپ بكه‌وێت ئاواش فۆڕم پێش ئایدیا ناكه‌وێت.
تێگه‌ییشتنى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له هونه‌رى هاوچه‌رخ چۆن ده‌بینى؟
نەوەی کۆنی هونەرمەندانی کوردستان لە هونەری هاوچەرخ تێناگەن، بۆیە ئەم هونەرە رەت دەکەنەوە، چونکە مەعریفەی نوێیان لا نییە و لە کۆندا چەقیان بەستووە. بەڵام بەشێک لە نەوەی نوێ پەراوەی هونەری هاوچەرخ دەکەن و تێدەگەن کە ئەم هونەرە دەتوانێ وەڵامی پرسیار و خواستی سەردەم بداتەوە و، دەبێ بە کەرەستەی سەردەمیانە کاری هونەری پەیامی خۆی بگەیەنێت و دەربڕین لە مەسەلە گشتییەکان و کێشە مرۆییەکان بکات.
تێنه‌گییشتنى هونه‌رمه‌ند له كڕۆكى هونه‌رى هاوچه‌رخ، ئه‌نجامدانى هونه‌ره‌كه و ناوهێنانى به‌رهه‌مه‌كه‌ى به هونه‌رى هاوچه‌رخ، مه‌به‌ستى هونه‌رى هاوچه‌رخ چۆن ده‌ناسێنێت؟
دەستەواژەی هاوچەرخ تێرمێکی هونەری نییە، تێرمێکی مێژووییە و دەکرێ بۆ هەموو کایەکانی تر بەکاربهێنرێت. لە ڕابردوو مێژوونووسان کۆکبوون لەسەر ئەوەی بە سەد ساڵی ڕابردوو بوترێ هاوچەرخ، بەڵام ئێستا ئەوە گۆڕاوە بۆ حەفتا ساڵ. کەوایە دەکرێ بڵێین لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئێستا بە هاوچەرخ هەژمار دەکرێت، کەوایە هونەری شێوەکاریی هاوچەرخ بەو ڕێچکە هونەرییانە دەگوترێ کە لەو حەفتا ساڵەدا پەیدابوون. به‌داخه‌وه كێشه‌كه لێره‌دایه كه ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه بۆ به هاوچه‌رخبوونى هونه‌ر ده‌كه‌ن و خۆیان پێ هونه‌رمه‌ندى هاوچه‌رخه، له‌هونه‌ره‌كه تێناگه‌ن و ته‌نیا ڕواڵه‌تى ئه‌و هونه‌ره ده‌بینن و خوێندنه‌وه‌یان نییه بۆ ئه‌و هونه‌ره‌و هیچ پاشخانێكى فكرى و مه‌عریفیشیان نییه، پێیان وایه ته‌نیا پێكه‌وانانى مه‌تریالى جۆراو جۆر ده‌یانكات به هونه‌رمه‌ندێكى هاوچه‌رخ، كه ئه‌وەش واى له بینه‌ر و به‌رده‌نگى هونه‌رى كردووه سه‌ریان لێ بشێوێت و ڕوانینێكى زۆر خراپیان هه‌بێت له‌سه‌ر ووشه‌ى هاوچه‌رخ له هونه‌ردا و نه‌بوونى ره‌خنه‌گرى و هونه‌ریش یه‌كێكى تره له‌و هۆكارانه‌ى كه رێگه به‌و ساخته‌كاریه بدات كه‌لێره به‌ناوى هاوچه‌رخبوون ده‌كرێت.
تێڕوانینى جه‌ماوه‌ر بۆ هونه‌رى هاوچه‌رخ چى لێدێت؟
بینەر لە کوردستان جارێ لە هونەری کلاسیک تێنەگەیشتووە و ڕێزی ناگرێ و بەدەمییەوە ناچێت، چ جای ئەوەی تێڕوانینی بۆ هونەری هاوچەرخ هەبێت! بینەری کورد زۆری ماوە لەم هونەرە تێبگات و بەشداری تێدا بکات، لە ڕاستیدا ئەم هونەرەیان بۆ هەرس ناکرێت.
هونه‌رى هاوچه‌رخ تاچه‌ند كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئاستى تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه؟
هەر خۆی هونەری هاوچەرخ لەسەر بنەمای بایەخدان بە کۆنسێپت واتا تێگەیشتن بونیادنراوە و ناکرێت کاری هاوچەرخ هیچ تێگەیشتنێک نەخاتەوە، بۆیە تێگەیشتن رۆحی هونەری هاوچەرخ پێکدەهێنێت.