سایبەرترەکێک لە بەفردا گیر دەخوات و رووبەڕووی گاڵتەجاڕی دەبێتەوە

K24 - هەولێر:

ئۆتۆمبێلی تێسلا لە جۆری سایبەرترەک "Cybertruck" لەناو بەفردا گیردەخوات و بەوهۆیەوە لە سۆشیالمیدیا رووبەڕووی گاڵتەجاری دەبێتەوە

کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری Cybertruck لە شوێنێکی دیارینەکراوە لەسەر بەفر دەخلیسکێت، وە بە گاڵتەجارییەوە بە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت "پەیوەندی بە ئیلۆنەوە دەکەم، ئەو لێرە دەرت دەهێنێت" کە ئاماژەیە بۆ توانج لێدان لە ئیلۆن مەسکی خاوەن کۆمپانیایی تێسلا کە بانگەشەی بۆ ئەم جۆرەی ئۆتۆمبێلە دەکرد و دەیگووت "دەتوانیت بەم ئۆتۆمبێلە بۆ هەر شوێنێک بتەوێت بچیت"

تێسلا سایبەرترەک
تێسلا سایبەرترەک

 

ئۆتۆمبێلی تێسلا سایبەرترەک "پیکاپێکی کارەبایی تەواو قەبارەی پاترییە" کە لەلایەن کۆمپانیای تێسلا لە مانگی نۆڤەمبەری 2019 ناسێندرا و لە ساڵی 2023 دروستکرا، دیزاینێکی سێگۆشەی هەیە لەگەڵ پانێڵی کانزای تەخت کە لە پۆڵا دروستکراوە و گولـلەنەبڕە



لێرە بینەری ڤیدیۆیەکە بن..

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)