کتێبی گوتاری بازاڕسازی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە
K24 - هەولێر:
لە ماڵی وەفایی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "گوتاری بازاڕسازی لە سۆشیال میدیادا" بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دکتۆر کاوە شێروانی و دکتۆر عەبدولخالیق ئیبراهیم، خوێندنەوە بۆ ناوەرۆکی کتێبەکە کرا و نووری بێخاڵیش ئیدارەی مەراسیمەکەی کرد.
نووسەر هیوا بهرزنجی لهمبارهیهوه دەڵێت: بایەخی چاپكردنی ئەم كتێبە لەم ساتەوەختەدا پەیوەستە بە سرووشتی ئەو بابەت و بوارانەی دەستمان بۆ بردووه، زێدەباری ئەوەی كتێبهكه خودان ناوەڕۆكێكی دەوڵەمەندە و سەبارەت بە هەر یەكێك لەم بابەتانە پشت بە نوێترین سەرچاوە و داتا بەستراوە.
دەشڵێت: یەكێك لەو گرفتانەی رووبەڕووی توێژەر و نووسەران دەبێتەوە كەمی كتێب و توێژینەوەی زانستییە لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی شرۆڤەی گوتار، میدیا، بازاڕسازی و كارگێڕییدا، لەبەرئەوە ئەم بەرهەمە هەوڵ و هەنگاوێكە بۆ پڕكردنەوەی ئەم كەلێنە.