"نیوتنی غەززە" خێوەتەکانی ئاوەرەکانی غەززەی ڕووناک کردەوە

منداڵێکی فەڵەستینی بەناوی "حوسام عەتار" خێوەتی خێزانەکەی و کەسانی دیكه‌ی ڕووناک کردەوە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاوارە بوونە. 

حوسامی 15 ساڵان تەنیا بە کۆکردنەوەی دوو پەروانە کە لە بازاڕ دەستی کەوتبوو ئەم داهێنانەی کرد و بەهۆی زیرەکی و لێهاتووییەوە دانیشتووانی ئەو شوێنە نازناوی "نیوتنی غەززە"ـیان پێ به‌خشیوه‌. پاش 20 رۆژ لە ئاوەرەبوونیان و گوزەرانیان لەنێو خێوەتدا، بیر لە دروستکردنی کارەبا دەکاتەوە بە ڕێگەی هێزی با و دەتوانێت کارەبا بۆ ماڵەوەیان و ئەو کەسانەی هاوشێوەی ئەوان ئاوارەبوون، دابین بکات.

.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە کاردانەوەی هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 دەستی پێ کرد، بەپێی زانیارییەکانی ئیسرائیل کە بەوهۆیەوە 1200 کەس کوژران و 253 کەسیش بە بارمتە گیران

ئیسرائیل بەڵێنی نەهێشتنی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکانی دا و وەڵامی هێرشەکەی حەماسی دایەوە هێرشی کردە سەر غەززە، بە پێی زانیارییەکانی بەرپرسانی تەندروستیی کەرتی غەززە بێت تاوەکو ئێستا نزیکەی 28 هەزار کەس بوون بە قوربانی و بووە هۆی کۆچکردنی بە کۆمەڵ و برسیەتییەکی بەرفراوان لەم ناوچەیە

لەنێو ئەم دۆخە نائومێده‌دا، حوسام عەتار بیر لە خەون و خواستەکانی دەکاتەوە و دەڵێت "دڵخۆشم کە خەڵکی بە "نیوتنی غەززە" ناوم دەبەن". 
هه‌روه‌ها دەڵێت "بۆیە ناویان لە من ناوە نیتون چونکە ئەو دوای کەوتنە خوارەوەی سێوێک یاسای کێشکردنی زەوی دروست کرد و منیش دوای کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان بۆ سەر زەوییەکانمان بیرم لە درووستکردنی ڕووناکی کردەوە. حوسام خەون بەوەوه‌ دەبینێت وەکو زانا ئیسحاق نیوتن بە داهێنانەکانی سوود بە هەموو جیهان بگەیەنێت نەک تەنیا غەززە.

بۆ بینینی ڤیدیۆییەکە کلیک لەم لینکە بکە..

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)