رەوا بەدران گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

رەوا بەدران، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
رەوا بەدران، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

رەوا بەدران، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، گۆرانییەکی نوێی بەناوی (کوردانە) لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

رەوا بەدران، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمە نوێترین بەرهەمی منە کە لە ئێستادا لە چەناڵی یوتیوبی خۆم بڵاوم کردۆتەوە، هەروەها ئەو بەرهەمەم میلۆدی و شیعرەکەی فۆلکلۆرە و ئەحمەد رەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و دیار دلاوەر کاری میوزیکەکەی بۆم ئەنجامداوە.

رەوا بەدران خەڵکی شاری هەولێرە و ماوەیەک بەر لەئێستا گۆرانییەکی بەناوی "ئەمشەو" بڵاوکردەوە، ئێستاش نوێترین گۆرانی بەناوی "کوردانە" بڵاوکردەوە.