ئینتیفاز قه‌نبه‌ر: ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی بوو له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه ئازار و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببیستێت
![ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مه‌ریكا](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2024/170927319597.jpg)
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كاندا كارێزمایه. ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی بوو له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه ئازار و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببیستێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی كورد له واشنتن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واو سه‌ركه‌وتووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای برده قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر و ئه‌رێنیتر.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كاندا كارێزمایه و به‌لێوه‌شاوه‌ییه‌وه ده‌توانێت ئیداره‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بدات.
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه مێژووییه و ئاراسته‌ی پرس و بابه‌ته‌كان به ئه‌رێنی ده‌گۆڕێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی بوو له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه كه به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستانه، ئازار و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببیستێت، به‌تایبه‌تی كه له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، دادگای فیدڕاڵی به نه‌رێنی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن و سیاسه‌ت و سیاسه‌تی وزه‌ی خۆی بێت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 29ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.