بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەکە هۆشداری روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەدات

فرانک هووگەربیتس، بوومەلەرزانی هۆڵەندی
فرانک هووگەربیتس، بوومەلەرزانی هۆڵەندی

K24 - هەولێر

بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییەکە پێشبینی دەکات لە 13 بۆ 17ـی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەکی بە‌هێز رووبدات.

فرانک هووگەربیتس، بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، "هەسارەی خۆر، موشتەری و ئۆرانۆس کەوتوونەتە سەر یەک هێڵ ئەوەش دیاردەیەکە 14 ساڵ جارێک روودەدات، دواتریش بەهەمان شێوە مانگ، هەسارەی عەتارد و زوهرەش لەسەر یەک هێڵ ریز دەبن".

فرانک هووگەربیتس ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەهۆی ئەم دیاردەیەی ریزبوونی هەسارەکای کۆمەڵەی خۆر، پێشبینی دەکرێت لە 13ی ئادار تاوەکو 17ی ئادار بوومەرزەیەکی بەهێز رووبدات و گوڕەکەی بگاتە 8 پلەی رێختەر".

هوگەربیتس ساڵی رابردووش، پێشبینی روودانی بوومەلەزەکەی 6ی شوباتی 2023ی تورکیا و باکووری کوردستانی کردبوو کە بە‌هێزییەکەی زیاتر لە 7.6 پلەی رێختەر بوو و، بەهۆیەوە زیاتر لە 47 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کەسیش برینداربوون.